لە مانگێکدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، لە مانگێکدا ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی كولتووری پیاوسالاری و سیستمی کۆنەپەرستی كوشتنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامی هەیە.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری کوشتنی ژنانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٠ ژن کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٩ ژن لە ناوچە جیاوازەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ناچار بە خۆکوشتن کراون.
جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ١٥٨ ژن کوژراون و هەروەها، ١٦ هەزار و ٥٦٧ توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.