کەژەکە: شوێنکەوتووانی شەهید زیلان خەبات بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن

کەژەکە پەیامێکی بۆ ٢٠یەمین فێستیڤاڵی شەهید زیلان ناردو ڕایگەیاند، ئەم ڤێستیڤاڵە زۆر گرنگە بۆ ئەرکە سەردەمییەکان، بەردەوامی تێکۆشان و خاوەنداریکردن لە بەها و چاندی خۆمان، واتاداری و گرنگی فێستیڤاڵەکەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، بە بۆنەی ٢٠یەمین فێستیڤاڵی شەهید زیلان لە  شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان |کەژەکە"، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی پەیامەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:

“بە بۆنەی ٢٠یەمین فێستیڤاڵی شەهید زیلانەوە، سڵاو لە هەمووان دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ تێکۆشانی بەردەوامتان دەخوازین، پێش هەموو شتێک لە کەسێتی شەهید زیلاندا لە سەماکانەوە تا گوڵانەکان، لە لەیلا ئاگرینەکانەوە تا بگات بە ڕاپەڕین ئامەد و بێریڤان زیلانەکان، لە خانم یاڤەرەکانەوە تا زیلان پەپوولە و ڕیحان عامۆدییەکان، لە شەهیدانی مانگی حوزەیرانەوە تا شەهیدی هەموو قۆناغەکان، هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگە، یەک بە یەک یاد دەکەینەوە و بەڕێزدارییەوە بەژنمان لە ئاستیاندا دادەنەوێنینەوە، هێندە کەسایەتی مەزن هەیە کە لە هەموو ڕۆژ، مانگ و ساڵێکدا مۆرکی خۆیان لە مێژووی ئازادی ژنان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی داوە، هەریەک لەوانە خوداوەندێکی سەردەمییە.

 

ڕێبەر ئاپۆ وشە بە وشە، نامەکەی شەهید زیلانی خوێندەوە، هەڵیسەنگاند و ئەوەی وەک “خوداوەندی ئازادی” ناویهێنا، شەهید زیلان بە چالاکییەکانی قۆناغێکی نوێی لە تێکۆشانماندا بەگەڕخست، لە سایەی شەهید زیلان و بە هەزاران خوداوەندی سەردەمەکانی دیکەدا، ئەمڕۆ ئێمە لە جیهاندا لە شۆڕشی ژن و کۆمەڵگەدا گەیشتووین بە ئاستێکی کاریگەر، بە قوربانیدانی مەزن کە دراون، لەمڕۆدا دەتوانین بڵێیین، ئێستا کاتی ژنە و بۆ ئەمەش دەبێت ژن ژیان ئازادیی بهۆنینەوە.

 

وەک ژنان، کە کۆمەڵایەتیبوونەوەی مرۆڤایەتی ئافراندووە، جارێکی دیکە بانگەشە دەکەینەوە کە ئەرکی پێشەنگایەتی خۆمان جێبەجێ دەکەین و ببینە ئافرێنەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دەبینە خوداوەندانی سەردەم. لە دژی سیستەمی پیاوسلاری و هێرشەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لە دژی ژن و کۆمەڵگە، ژنان هیوای ژیانێکی ئازاد، هاوبەش و دیموکراتیکە. تێکۆشانی ئێمەی ژنان هەڵگری ئەو هێز و ماتەوزەییە کە بە یەکێتی ژنانی دیموکراتیک، دەتوانرێ کۆمەڵگەی دیموکراتیک و یەکگرتوویی مرۆڤایەتی دامەزرێنێت. لەو جێگەیی کە ئێمەی لێیین، دەرفەتەکانمان زۆر بەهێزە بۆ یەکخستنەوەی دابەشبوونی سیاسیی و حیزبی کە لە دەرەوەی سنوور و لەسەر کوردستان دەسەڵاتدارە. بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، دەتوانین یەکێتیی دیموکراتیکی نەتەوەی کورد درووستکەین. ئەمە ئەرکی پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، هاوکات بە یەکێتیی ژنانی ناوچەکە و جیهانەوە دەتوانین مۆدێرنێتەی دیموکراتیک ئەزموون بکەین. ئێستا بەتەواوەتی کاتی ئەم ئەرکەیە.

 

ئەم ڤێستیڤاڵە زۆر گرنگە بۆ ئەرکە سەردەمییەکان، بەردەوامی تێکۆشان و خاوەنداریکردن لە بەها و چاندی خۆمان، ماناداری و گرنگی فێستیڤاڵەکەیە کە هەموو ساڵێک بەرفراوانتر و دەوڵەمەندتتر دەبێت، کات و ڕۆژگاری لەم شێوەیە بڵندترین ئاستی خۆبوونە، کاتی هەستکردنە بە کرۆکی خۆ، کاتی خاوەنداریکردنە لە چاند و زمانی خۆ، کاتی نوێکردنەوەی هەست، هۆشیاری وڵاتپارێزی و پێشەنگایەتییە، فێستیڤاڵ بۆ ڕەخساندنی ئەمانە، کات و شوێنی گەیشتنە بە لووتکەیە، بۆیە دەبێت هاوشێوەی ئەم بڵندبوونەوەیە هەموو ساتێکی ژیانی خۆمان بهۆنینەوە، بۆیە هێندەی گەورەیی ماناداری ساتەکانی فێستیڤاڵی شەهید زیلان، خاوەنداریکردن لە ئەرکەکانمانیش ئەوەندە گرنگە.

 

ئەرکی سەرەکی و بێ ئەملاوئەولامان، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، دەرئەنجام دەتوانین ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین، شەهید زیلان لە ٦ـی ئایاری ١٩٩٦دا لە دژی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆ بە چالاکییەکەی وەڵامی دایەوە، ئێمەی شوێنکەوتوانی شەهید زیلانیش، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخی هیوا و چاوەڕوانی دەرخەین و بیکەینە ڕاستییەک کە ئەزموون بکرێت. بۆ ئەمەش پێویستە زیاتر پەرە بەچالاکییەکانمان بدەین، پێویستە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئەورووپا ناچار بکەین، بەرپرسیارێتییەکانیان جێبەجێ بکەن. پێویستە ناچاریان بکەین کە یاسا و ئەرکەکانیان و ‘مافی هیوا’ جێبەجێ بکەن. هێزی ڕێکخراوەیمان و رێبازە دیموکراتیکییەکان دەتوانن ناچاریان بکەن هەنگاو بنێنن.

 

وەک ژن، دەبێت ئێمە زیاتر بۆ ئەم ئامانجە کاربکەین، چونکە ئێمە بەهۆی ڕێبەرێتییەوە ئاشانی خۆمان بووین. ئێمە لەگەڵ ویدا درووست بووین و خۆبوونمان بە دەستهێنا. بە هاوڕێیەتیمان لەگەڵ ڕێبەریتی، ڕێکخسن، هێز، ئایدۆلۆژیا و هۆشمەندیمان بەدەستهینا، هەروەها هەر بەهەمان شێوەیەش بووینە هاوڕێی زیلانەکان، بەم ڕاستییەوە کە دامەزراوە، دەتوانین دیداری جەستەیی، لەگەل ڕێبەرمان پێکبهێنین و پێکهینانی ئەمەش نزیکە، پێکهێنانی ئەوەش لە نزیکترین کاتدا، لە دەستی ئێمەدایە”.