کەژەکە: گەلی باشور ئەمڕۆ تێکۆشان لە دژی فاشیست دەکات

لە مەراسیمی ئاهەنگی نەورۆزدا، کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان-کەژەکە وتاری خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، جەختی لەوە کردەوە گەلی باشوری کوردستان و بەتایبەت ژنان دژ بە فاشیزم تێدەکۆشن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی چالاکییەکانی ئاهەنگی نەورۆزی قەندیلدا، بەیاننامەی کۆمەڵگای ژنانی کوردستان-کەژەکە، لەلایەن باڵا عومەر خوێنرایەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کرابوو لە سەدەی ٢١دا کوردان بەو بەرخۆدانەی لە چوارپارچەی کوردستان بەرێوەی دەبەن،  هەروەها بەو تێکۆشانەیی گەریلا و پێشمەرگە لە دژی بەڵای مرۆڤایەتی داعش کردیان، کورد لە هەموو کات زیاتر ستاتۆ سیاسیەکەی بەرەوپێش دەچێت.

 

هەروەها تێیدا هاتووە: وڵاتپارێزی گەلەکەمان لە باشور و گرێدانیان بە نرخ و بەهای کوردایەتیەوە هەمووکات بۆ پارچەکانی تر بۆتە ئیلهام، هێزی پێان بەخشیوەو بۆتە نموونە بۆیان، ئەو ستاتۆیەی بۆ کوردان لە باشوری کوردستان کە ئەمرۆ هەیە زۆر گرنگە و دەسکەوتە بۆ کوردان، ئەو دەستکەوتە لە ئەنجامی ئیش و قوربانیەکی زۆر گەورە بە دەست هاتوە، ئەو گەلە ژیانێکی ئازاد و دیمکوراتی و یەکسانی دەوێت، مەخابن ئەو دەسکەوتانەی ئەمرۆی گەلی باشور تەنها لەبەرژەوەندی ماڵی بارزانی بەکار دەهێنرێت، ئەو گەلە کە لەبەرامبەر دووژمن سەری دانەنواندوە و ملی خوار نەکردوە ئەوە لەبەرامبەر  ئەو بنەماڵەو لایانە بەرژەوەندی خوازانەی کە دەسکەوتەکانی گەلی کورد دەکەن خزمەتی خۆیانەوە بێدەنگ نابن.

 

دەربارەی تێکۆشانی گەلی کورد دژ بە فاشیست ئاماژە بەوە دەکات: ئەوەی کە ئەمرۆ تێکۆشان دەکات لە دژی فاشیست و ئەو کەسانەی چاویان بە یەک بوونی کوردان هەڵنایەت گەلی باشورە. بەتابەتیش ئەوەی پێوستە پێشنەگایەتی  و داکۆکی بکات لەسەر یەکێتی نەتەوەیی .گەلی باشورە بەتایبەتیش ژنان.

 

هەروەها خاڵێکی دیکە کە دەمانەوێت جەختی لەسەر بکەینەوە ئازادبوونی ژنانی کوردە. وەکو دەڵێن؛ هەتا ژن ئازاد نەبێت کوردستان ئازاد نابێت، هەروا بە ئاسانی ئەو قسەیە نە گوتراوە. لە ئەنجامی تێکۆشانی سەدان ساڵەی لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵگا ئەوە دەرکەوتوە، ئەوەی کە هەرە ئازادی پێ ڕەوایەو و مەغددورە خاوەنی قوربانی هەرە گەورەیە ژنانی کوردن.

 

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا دەڵێت: سیستەمی پیاوسالاری وەکو ڕەگەزی دووەم دەناسرێن لە خۆسووتاندن بگرە هەتا خۆکوشتن هەتا فرۆشتن لە تەمەنێکی بچووکدا هێشتاش ژنانی کورد لە تراژیدیایەکی گەورەدا دەژین، ژنانی کورد هەقی ئەم جۆرە ژیانە نین وەکو تەڤگەری ژنان ئێمەش بە هیچ شێوەیەک ئەمە قبووڵ ناکەین.

 

ت.پ