زۆنگاوەکانی عێراق لە لێواری لەناوچوودان

وشکبوونی زۆنگاوەکانی حەوێزە لە عێراق هۆکاری لەناوچوونی گامێش و ئاژەڵەکانی ناوچەکەیە، هەروەها چەندین نەخۆشی بەهۆی پیسبوونی ئاوی زۆنگاوەکان بڵاوبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

زۆنگاوەکانی عێراق کە سەردەمانێک زیندوو و گەشەسەندوو بوون، کە شوێنێکی میراتی جیهانی یونسکۆیە لە لێواری لەناوچووندان، چونکە بچووکبوونەوەی ئاستی ئاوی زۆنگاوەکان، زیادبوونی خوێ و حەوزە پیسبووەکان ئیکۆسیستەمی ناوچەکە وێران دەکەن.

 

کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات هۆکاری سەرەکیە کە بەشدارە لە وشکبوونەوەی زۆنگاوەکانی عێراق،  لە بەرامبەردا چڕی خوێ لە ئاوەکەدا زیاد دەکات، ئەمەش وایکردووە بۆ خواردنی ئاژەڵ یان گیانلەبەرە کێوییەکان نەگونجێت.

 

زیادبوونی خوێ و کارەساتە سرووشتییەکان، هەروەها کەمبوونەوەی بەردەستبوونی ئاوی شیرین بووەتە هۆی لەدەستدانی ئەو ئاژەڵانەی کە پشت بە زۆنگاوەکان دەبەستن بۆ ئاوی خواردنەوەی پاک.

 

ساڵی ڕابردوو ناوچەی ئەبو خەساف لە زۆنگاوەکانی حەوێزە زیاتر لە ١٥٠ گامێش لەناوچوون کە لە ژمارەی دانیشتووانەکەی کە نزیکەی ٥٠٠ بوو.

 

سەرەتای ئەم مانگە، وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداریدا لەوەی کە حەوێزە کە یەکێکە لە گەورەترین تاڵاوەکانی سنووری عێراق و ئێران، "بەهۆی وشکەساڵییەوە ڕووبەڕووی کارەساتێکی ژینگەیی بووەتەوە"، داواش دەکات وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئاوی زیاتر دابین بکات، بەڵام حکومەت ڕایگەیاندووە کە پێویستییەکانی کشتوکاڵی و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان لە پێشینەیە.

 

حەوزی ئاوی وەستاو لە زۆنگاوەکان ئاو بوونەتە شوێنی زیادبوونی نەخۆشیەکان بەهۆی نەبوونی ئاوی شیرین کە ئاوی زۆنگاوەکان بەردەوام نوێ بکاتەوە و بوونی ئاژەڵە مردووەکان، کە زۆرجار لەناو ئاوەکەدا بەجێهێڵراون.

 

نەبوونی ئاوی پاک بۆ پێداویستییە سەرەتاییەکان و پاکوخاوێنی هاوڵاتییان بووەتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەکانی پێست لەنێو دانیشتووانەکەدا و دۆخەکەی سەختتر کردووە، ئاوی زۆنگاوەکان ڕەنگی سەوز بووە و بۆنێکی ناخۆشی بڵاوکردووەتەوە کە تەنانەت خەڵکی ناوچەکە ناتوانن بۆ حەمام و جلشۆردن بەکاریبهێنن.

 

شارەزایانی ژینگە ئاماژە بە کۆمەڵێک هۆکاری پشت دابەزینی ئاستی ئاو دەکەن، وەک درووستکردنی بەنداوەکان لەسەر ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات لەلایەن وڵاتانی ئێران و تورکیا، هەروەها لەگەڵ وشکەساڵی و کەمی بارانبارین بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ڕۆیشتنی ئاوی بۆ ناو زۆنگاوەکان کەمکردووەتەوە.

 

بەڕێز ئەلئەسادی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی ناحکومی سروشتی عێراق دەڵێت: "مانگەکانی تەمموز و ئاب ڕۆژانی سەخت دەبن لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە دەبێتە هۆی بە هەڵمبوونی زیاتری ئاو."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی ڕابردوو دانیشتووان نزیکەی ٪ ٢٥ی ئاژەڵەکانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا ماسیگرەکان نزیکەی ٪ ٩٠ی ماسییان لەدەستداوە.

 

لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئاوی زۆنگاوەکان نزیکەی ٩٦٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی گرتوەتەوە و لە کاتی لافاو و وەرزی بارانباریندا بۆ ٢٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە بەرزبووەتەوە.

 

تا ساڵی ٢٠٠٥ زۆنگاوەکان ٪٤٠ی ڕووبەری سەرەتایی خۆیان وەرگرتەوە و عێراق ئامانجی وەرگرتنەوەی ٥٥٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو، ئێستا کەمتر لە ١٥٪ئ ئەو ئامانجە دەگرێتەوە.

 

لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئەو زەوییە تاڵاوانە بەهۆی جۆراوجۆری زیندوو و مێژووی کۆنیانەوە کرانە شوێنێکی میراتی جیهانی یونسکۆ.