لە کۆیە كۆنگرەی ستار سیمینارێكیان بۆ ژنان و چالاكوانانی مەدەنی ڕێکخست
ڕۆژی ١٥ى تەمووز. پلاتفۆڕمی یەكێتی نەتەوەیی ژنی باشوور، بە هاوبەشی كۆنگرەی ستار، لە شارى كۆیە سیمینارێكیان بۆ ژنان و چالاكوانانی مەدەنی ڕێکخست، سیمینارەكە لە ژێر ناونیشانی “دەستكەوتەكانی ژن لە ڕۆژئاوا و ڕەهەندەكانی بەرەو یەكێتی نەتەوەیی” ئەنجامدرا
شلێر کۆیى
کۆیە_ لەدەسپێکى سمینارەکە نەجمە عەلوش, نوێنەرى کۆنگرەى ستار ویەکێک لە پێشکەش کارانى سمینارەکە لە وتارەکەى دا ئاماژەى بەوەکرد کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكارییە گەورەى بەخۆیەوە بینیوە و نەخشەی سیاسی ناوچەكە دەگۆڕدرێت، پێویستە كورد و بە تایبەتی ژنان بتوانن خۆیان لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانە بگونجێنن و دەستكەوتەكانیان بپارێزن, لەبەشێکى دیکەى قسەکانىدا وتى ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر خەباتى خۆمان تا ئەوکاتەى مافى خۆمان لەناو دەستورى سوریا جێگیر دەکەین, ودەستکەوتى ١٥ ساڵەى خۆمان بەجێ ناهێڵین تادەگەین بەو ئامانجەى هەمانە.
رۆزە حەسەن، ئەندامى ڕێکخراوى ڕەپەکە, بۆ ژنى کورد, ئەندامى پلاتفۆرمى ژنى کورد لە باشور, بۆ ژنها وتی:سەرەتا دەستخۆشى دەکەم لە باژێرى کۆیەدا سیمینارێکى وامان ئەنداما لەگەڵ ژنانى کۆیە و رۆشنبیرانى کۆیە, هەڵەبەتە ئەو جۆرە سمینارانە زۆر پیویستن, تا یەکتر بناسین و شارەزاى کلتورى یەکتر ببین لەوەش گرنگتر ئێمە یەک نەتەوەین لە رۆژئاو و لە باشور من رۆژئاوایم بەڵام لە باشور کاردەکەم.
رۆزە حەسەن جەختى کردەوە لەسەر ئەوەى کە زۆر گرنگە ئێمە نەوەکانمان شارەزا بکەین کە ژنانى کورد هەمیشە پێشەنگ بوون لە رابردوو لە ئیستاشدا هاوکات لەخەباتى نەتەوەیش ئێمە ئەو سەرکیشیەمان کردووە بۆیە حەزدەکەم بەهەمو جیهانى بناسێنین کە ئێمەى ژنانى کورد بەهێزین.
تاڤگە صەڵاح , بەڕێوەبەرى دەزگاى شەهیدو ئەنفالکراوان, وتى ئێمە وەک ژنانى باشور پاڵپشتى ئەو خەبات وتێکۆشانەى ژنانى بکەین بەتایبەت ئەو خەباتە خۆڕسکەى لە باشور کردمان لەماوەى رابردوو, و پێمان خۆشبوو ئێمە سود لەخەبات و کارى ئەوان وەربگرین ئەوانیش سود لە ئەزمونى ئێمە وەربگرن, وهاوکارو پشتیوانى ئەوان بین و ژنانى چەکدار لە دەستور جێیان بکرێتەوە.
تاڤگە صەڵاح وتیشى ئەو هەنگاوانە بە گرنگ دەزانین و هیوادارین ببێتە نزیکبونەوە لەیەکتر و هەستى نەتەوایەتى زیندوو بکەینەوە .
ڕێژنە فریاد، لێپرسراوی بەشی ڕێكخراوەكانی مەڵبەندی ١٤ـی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە كۆیە، وتى خۆشحاڵبوین کە ئەمرۆئەم سمینارە ئەنجامدرا بەهاوکارى پلاتفۆرمى ژننى باشور ئەنجامدرا , بمەبەستمان لەو کارە باس لە دەستكەوتەكانی ژنانی باشوری كوردستان كرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی ژنان لە شۆڕش، خەباتی مەدەنی و كۆمەڵایەتی دا.
ڕێژنە فریاد وتیشى ئەو بابەتانە گرنگن هیوادارین لە داهاتودا کارى باشتر بکەین لەو بوارە, وئێمە بەهاوکارى ژنانى کۆنگرەى ستار و چالاکوانان بەردەوام دەبین و پلانمان داناوە لە هەموشارەکان و لە هەرچوارپارچەى کوردستان ئەو سمینارانە پیشکەش بە ژنان بکەن تا زۆر ترین ژن بەشداربن.