کۆنگرەی ستار: ژنانی بەرخۆدێری جیهان ببنە دەنگی وریشە مورادی

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا سەبارەت بە سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی، ئەندامی کژار بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بۆ ئەوە هەموو ژنانی ئازاد، دیموکراتیک و بەرخۆدێر لە جیهاندا ببنە دەنگی وریشە مورادی.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە دادگای شٶڕشی تارانی ڕژیمی ئێران بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی چەکداری دژ بە ئێران'، سزای سێدارەی بۆ وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسی کورد و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەپاند، ئەنجومەنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی ئەندامی کەژار بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند؛ لە بەرامبەر بانگەوازی ئیدانەکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی لەلایەن چالاکوانانی مافی ژنان لە کوردستان؛ ئێمە وەک کۆنگرەی کۆنگرەی ستار بەشداری ئەم بانگەواز و ئیدانە دەکەین و پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین، بانگەوازی پشتیوانی لە کژار بۆ ئێمە خەباتێکی بنەڕەتییە و پێویستە خەبات و بەرخۆدان لە بەرامبەر کردار و سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران بەتایبەت لەسەر ژنان بەرز بکەینەوە.

 

ئەم سزایە کە بە "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی چەکداری دژ بە ئێران" ناودەبرێت، لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە دراوە، کە نیشانی دەدات کە ژنان چەندە دوژمنکارن و ترسیان لە ئازادی ژنان هەیە، کردەوەکانی ئەم جۆرە پارەدانانە لە ژێر قەڵغانی یاسای دەوڵەت و لەسێدارەداندان، ئەمەش زاڵمی سەردەمی دەهاقمان بیردەخاتەوە، ترسی ئەوان و پێداگرییان لەسەر ژنە ئازاد و پێشکەوتوو و یاخی و بەرخۆدێرەکان ئەوە دەردەخات کە سیستمی دەسەڵاتەکەیان چووەتە قەیرانێکی گەورەوە و هەر بۆیەش دەیانەوێت بە ڕێکارەکانی یاسای دەوڵەت خۆیان بپارێزن و هێرش بکەنە سەر ژنان، هەر بۆیە پریشکی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزتر و بەرزتر دەبێتەوە، وەک ژنێکی پێشەنگ و ئازاد لە کەسایەتی وریشە مورادیدا، هەزاران ژن بەم پریشکی یاخیبوون و بەرخۆدانەوە دەگەنە هۆشیارکردنەوەی ژن، ژیان و ئازادی و ئامانجی شۆڕشی ژنان فراوانتر دەکەن.

 

"ژنان ببنە دەنگی وریشە مورادی"

 ئەم ڕێبازە و کردەوەی سیاسەتەکانیان گوزارشت لە وێرانکاری و جینۆسایدی ژنان دەکات، ئەم بڕیارە بە دژە مرۆڤایەتی و دژە رەوشتی و دژە کۆمەڵایەتی دەبینین و بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین، بۆ ئەوەش هەموو ژنە ئازاد و دیموکراسی و بەرخۆدێرەکانی جیهان دەبنە دەنگی وریشە مورادی.

 

ئێمە وەک ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار ئەو بڕیارە ئیدانە دەکەین، پشتیوانی خۆمان لە شۆڕشی ڕۆژئاواوە دەگوازینەوە بۆ شۆڕشی کەزی و ڕێگا نادەین ڕێژیمی دەسەڵاتداری ئێران بە ئامانجەکەی بگات، هەمیشە چالاک دەبین و بۆ ئەوە تێدەکۆشین.