کۆنگرەی ستار سەبارەت بە کوشتنەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کوشتنی ژنان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، کوشتنی ژنێک بە مانای کوشتنی ژیان و کوشتنی خەباتی مێژووییان و دەستکەوتەکانیان دێت.

حەسەکە

 

لەماوەی ڕابردوودا لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چوار ژن کوژران. کۆنگرەی ستار لە حەسەکە ڕاگەیەندراوێکی دژی کوشتنی ژنان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ژنان ئامادەبوون و بەشداربووان پانکارتیان هەڵگرتبوو کە لەسەری نووسرابوو "نا بۆ کوشتنی ژنان" و "ژن ژیانە، با ژیان بپارێزین"، ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن میدیا عەلی، ئەندامی کۆنگرەی ستاری حەسەکە، خوێندرایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک تەڤگەری ژنان کوشتنی پێشوەختە و بێ جیاوازی و بە ئەنقەست کچان و ژنان ئیدانە دەکەین، کوشتنی ژن بە واتای کوشتنی ژیان و کوشتنی خەبات و دەسکەوتە مێژووییەکانیانە، ژن سەرچاوەی کۆمەڵگەیەکی ئازادە، بەبێ ئازادیی ژنان کۆمەڵگەیەکی ئازاد بوونی نییە، بێدەنگی ڕێکخراوە مرۆیی و یاساییەکان شەرمەزار دەکەین و پێویستە خەباتێکی گەورە لە دژی ئەمە بکرێت، دیاردەیەکی مەترسیدارە، چونکە کۆمەڵگەیەک کە تێیدا ژنان دەکوژرێن و دەکرێنە کۆیلە و بێسەروشوێن دەکرێن، ئێمە داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و توندترین سزا بەسەر تاوانباراندا بسەپێنن بۆ ئەوەی بتوانین ڕێگری لە دیاردە مەترسیدارەکان بکەین.

 

ڕاگەیاندنەکە بە دروشمی "ژن ژیانە، ژیان مەکوژە"، "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.