کۆنگرەی مەخموور: هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنە و پلانی کارکردن بۆ دوو ساڵی داهاتوو
کامپی مەخموور بە بەشداری ٤٧٠ نوێنەر چوارەمین کۆنگرەی ئەنجامدا، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە گفتوگۆی چڕوپڕدا، ئامادەبووان باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ڕێکخراوەیی کرد، کۆتایی کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی نوێ و پەسەندکردنی بڕیارنامە بۆ داهاتوو کۆتایی هات.
مەخموور
چوارەمین کۆنگرەی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) کە لە ١ی حوزەیران بە دروشمی "سۆسیالیزمی نەتەوەیی - دەوڵەت لەسەر ڕێگای داڕمان، سۆسیالیزمی دیموکراتیک لەسەر ڕێگای سەرکەوتن" بەڕێوەچوو، وەک ساتێکی سەرەکی بۆ بەهێزکردن و ڕێکخستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی کامپەکە پێناسەکرا.
کۆنگرەکە کە پێنج ڕۆژەی خایاند، ٤٧٠ نوێنەری تێدا بەشداربوون، گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر بارودۆخی سیاسی و ڕێکخراوەیی و ڕێڕەوی کارکردن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کرا، بە ئەنجام و بڕیارنامەی سەرکەوتوو کۆتایی هات.
هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی کامپەکە، سەرنجێکی سەرەکی لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا پێکهێنا، لە ڕۆژی پێنجەمدا، دوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆکە نوێیەکان، ڕاگەیاندراوی کۆتایی دەرکرا، هەڵبژاردنەکان لە ئەنجامدا هەریەک لە هەزار نەرەخی و بێدران بیرانی وەک هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل هەڵبژێردران.
"١ی حوزەیران بەروارێکە کە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە"
هەزار نەرەخی، هاوسەرۆکی تازە هەڵبژێردراو، جەختی لەسەر کاتی سیمبولی کۆنگرەکە کردەوە وتی:بەستنی کۆنگرەکە لە ١ی حوزەیران بۆ ئێمە تەنها بۆنەیەکی ئاسایی نەبوو، لەو ماوەیەدا هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەمان بۆ کارەکانی دوو ساڵی ڕابردوو، بۆ سەرکردایەتی و دیدگا ڕێکخراوەییەکان ئەنجامدا، و بە وردی هەڵسەنگاندنمان بۆ ڕاستی کامپەکە کرد، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا، ئەو کەموکورتییانەمان دەستنیشان کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا سەریان هەڵدا، باسی ئەو سەختییانەمان کرد کە ڕووبەڕوومان بوونەتەوە، ڕێڕەوی کارکردنمان بۆ داهاتوو خستەڕوو.
"پرسی ناوەندی کۆنگرەکە دۆخی سەرکردایەتی بوو"
سەبارەت بە ڕێبازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکردووە، وتی: ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە نیشانەکانی جەنگی جیهانی سێیەم بەرەو لە هەڵکشان دان، لەگەڵ ئەوەشدا پێشەنگایەتی و تەڤگەریەکەمان سەرەڕای هەموو بارودۆخێک بەردەوامن لە هەوڵەکانیان، ئێمە لە کامپەکانی مەخموور بۆ ماوەی سی ساڵ هەمەڕەکی بەشێک بووین لەو خەباتە، دڵسۆزیمان بۆ سەرکردایەتی و تەڤگەریەکە و شەهیدانیش هەروا بووە، بۆیە دۆخی سەرکردایەتی و ڕێگای سیاسی جێگەی سەرنجی سەرەکی کۆنگرەکەمان بوو، کە تێیدا هەڵسەنگاندنێکی قووڵی ڕەخنەگرانەمان ئەنجامدا و پلانێکی کارکردنی ڕوونمان بۆ دوو ساڵی داهاتوو داڕشت.
ژنان لە پێشەنگی کۆنگرەکەدا بوون
هەزار نەرەخی جەختی له ئامادەبوونی بەرچاو و بەهێزەی ژنان کردەوە وتی: دەنگ و ئیرادەی ژنان له بەرزترین ئاستەکانی گفتوگۆدا دیار بوو، ژنان له پێشەوەی گفتوگۆی سەرکردایەتی و ڕێبازی سیاسی و گەنجان و ڕاستیە کۆمەڵایەتییه کان بوون، درکرێت بڵێین کۆنگرەکه به پێشەنگزیەتی ژنان بوو، هەروەها هێز و ئیرادەی ژنان بەڕوونی دیار بوو.
وتیشی: من و هاوکارم بەدران وەک بەرپرسیارێتییەکی گەورە و شەرەفێکی گەورە وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردراین. کۆمەڵگە متمانەی خۆی بە ئێمە سپاردووە، ئەرکی ئێمەیە شایستەی ئەم متمانەیە بین، بڕیاری گرنگ لە کۆنگرەکەدا درا، ئەرکی سەرەکیمان ئێستا جێبەجێکردنیانە، بەپێی دیدگای کۆنگرەکە، کاردەکەین لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بۆ ئەوەی شایستەی سەرکردایەتی و بەرخۆدانی شەهیدان بین.