"پشتیوانی و هۆشیاری کۆمەڵگە بنەمای پاراستنە"
ژنانی شاری حەسەکە پێشوازییان لە کارەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دە:ڵێن: کە ئەمە بە پاڵپشتی هاوڵاتیان مسۆگەر دەبێت، خۆپاراستن ئەرکی هەموو لایەکە.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و نائارامی و ترس لە نێو کۆمەڵگەدا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە پارێزگای حەسەکە، ئەم هەنگاوە بە وەڵامێک بۆ زیادبوونی ڕووداوە تاوانکارییەکان و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دادەنرێت.
ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ کەمکردنەوەی تاوان و پێشێلکارییەکان
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا، ٣ی حوزەیران ئاماژەیان بەوەشکرد، کە دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنە ئەمنیانەی خوارەوە لە شاری حەسەکە، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئامانج لەم ڕێکارانە کەمکردنەوەی تاوان و سەرپێچی و پاراستنی پاریزراوی گشتییە.
جگە لەوەش ڕێوشوێنی ئەمنیی بەهێز بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەموو ئەو پێشێلکارییانەی کە ئاسایشی کۆمەڵگە و پارێزراوی هاوڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە، لە ئارادایە،لەنێو ئەو ڕێوشوێنانەدا ڕێکخستنی هاتوچۆ و قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی بەکارهێنراو بەپێچەوانەی فەرمانەکانی پێشووە.
سەبارەت بەم بابەتە، مەلا عەلی، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، هەرێم بەهۆی شەڕەوە بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕیوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پاڵپشتی هێزە سەربازییەکانیان کردووە لە پاراستنی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان.
مالا عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئەو هەلومەرجانەدا، زۆرێک لە تۆڕ و کەسانی تاوانکاری کە ئامانجیان دزی و تاوان و تێکدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەیە، هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان داوە.
"ژنان ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری"

مالا عەلی جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و گەل ئەرکێکی ڕەوشتی و نیشتمانییە، لەسەر شانیان و وتی: ئێمە منداڵی ئەم گەلەین، هەر بۆیە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانمان زیاد کردووە.
مالا عەلی جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها ئاسایش و سەقامگیری و پاراستن هەوێنی ژیانی کۆمەڵگەن.
بانگەواز بۆ وریایی و خۆپاراستن
مالا عەلی ئاماژەی بەوەرکرد، لە ئێستادا سەرجەم دەستە و یەکەکانی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزی ئەمنیدان و وتی: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ئەستۆی هەموواندایە، نابێت چاوەڕێی هیچ کەسێک بین بۆ پاراستمان، پێویستە پێکەوە شارەکەمان بپارێزین و یەکڕیزیمان پتەوتر بکەین بۆ تێکشکاندنی سیاسەتی ناسەقامگیری و ئاژاوەگێڕی، ئاسایش بۆ هەمووان وەک نان و ئاو وایە، ژیان بەبێ ئاسایش بەردەوام نابێت، داوا لە هەمووان دەکەین وریا بن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
"ئەو تاک و گروپانەی دەیانەوێت ناسەقامگیری و خراپەکاری بڵاوبکەنەوە، شەڕیان کردۆتە دەرفەتێک بۆ خۆیان"

سەبارەت بەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە گیراونەتەبەر، ژنانی شاری حەسەکە پاڵپشتی و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ناوچەکە و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەربڕی.
شیرین حسێن، کە لە شاری حەسەکە نیشتەجێیە، جەختی لەوە کردەوە، کە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بووەتە هۆی زیادبوونی ئاژاوە و دزی و هتد و وتی: لە حەسەکە ڕووداوی دزی و ڕفاندن و کوشتن و ڕووداوی دیکە زۆر ڕوویداوە، پێش ئەم هێرشانە شارەکەمان شارێکی ئارام بوو، بەڵام ئێستا وا نییە، تاک و گروپەکان کە دەیانەوێت ناسەقامگیری و خراپەکاری بڵاوبکەنەوە، ئەم هەلومەرجانەیان کردۆتە دەرفەتێک بۆ خۆیان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئاست ئەرکەکانی خۆیاندان و ئێستا شەو و ڕۆژ کار بۆ پاراستنی ئاسایش دەکەن، ئەم کارە تەنها لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان نییە، بەڵکو دەبێت وەک گەلێک یارمەتی هێزە ئەمنییەکان بدەین بۆ ڕێگریکردن لە سیاسەتەکانی ئاژاوە و ناسەقامگیری.
"پێویستە هەموو کەسێک دان بە بەرپرسیارێتی خۆیدا بنێت بۆ پاراستنی ئاسایش"

لەیلا عاد یەکێک لە پێکهاتە عەرەبییەکانی شاری حەسەکە جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی ئاسایش لە ئەستۆی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگەدایە، وتی: ئەمە پرۆسەیەکە دەبێت هەمووان خۆیان بپارێزن و دان بە بەرپرسیارێتی خۆیاندا بنێن، ماوەیەکە هاوڵاتیان لە ترس و مەترسیدا دەژین، بەڵام دوای ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانە، هەستێکی ئاسوودەیی بۆ کۆمەڵگەگەڕاوەتەوە، سوپاسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین و پاڵپشتییان دەکەین، چونکە زۆر گرنگە هۆشیار بن و ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، هەروەها هەموو کەسێک پێویستی بە وریایی هەیە لە ماڵ و گەڕەکەکانیدا.