کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی خاڵی دەستپێکی بەرەو سووریایەکی دیموکراتیکە
بە دروشمی "لە هەمەجۆرییەوە هێزمان سەرچاوە دەگرێت و لە هاوبەشییەوە ئیرادەمان بونیاد دەنرێت"، یەکەمین کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی رەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو.

رەققە
بەشداربووانی کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی تیشکیان خستەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بنەماکانی یەکسانی و هاوبەشی لەناو خێزانەکەدا، کە بیکەنە شێوازێکی ژیان نەک تەنها سیستەمێکی دامەزراوەیی. گرەو دەکەن ئەگەر ژنێک حوکمڕانی دونیا بکات، دڵۆپێک خوێن ناڕژێت، لەکاتێکدا خاکێک لەژێر پێشەنگایەتی پیاوێکدا خاکی شەڕ و خوێنڕشتنە.
ڕۆژی ٢٧ی ئایار، ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی بەر دروشمی "لە هەمەجۆرییەوە هێزمان سەرچاوە دەگرێت... و لە هاوبەشییەوە ئیرادەمان بونیاد دەنێت" لە رەققە بەڕێوەبرد، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و تەڤگەر و ڕێکخراوەکانی ژنان ئامادەی بوون.
کۆنگرەکە بە وتارێکی خود عیسا، وتەبێژی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەستیپێکرد، کە کۆنگرەکەی بە "مێژوویی" پێناسە کرد، چونکە لەناو خۆیدا تیشکێکی هیوای بۆ سووریایەکی نوێ هەڵگرتووە کە هەمووان لە باوەش بگرێت، گەرەنتی کەرامەتیان بکات. ڕوونیشیکردەوە کە "هاوسەرۆکایەتی تەنها شێوازێکی کارگێڕی نییە کە لە ژن و پیاو پێکهاتووە، هەروەها پرۆسەیەکی بیرکاریش نییە کە بە یەکسانی ژمارەیی نێوان ڕەگەزەکان نوێنەرایەتی دەکرێت. بەڵکو پێویستی بە بەشداریکردنی هەردوو ژن و پیاو هەیە بە ئارەزووی خۆیان، هەروەها بە واتای دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندی نێوانیان لەسەر بنەمای تەواوکەری بەبێ ئەوەی یان سیمای خۆی لەدەست بدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوسەرۆکایەتی "نوێنەرایەتی تێگەیشتنێکی نوێ لە سیاسەت دەکات، پێویستی بە دژایەتیکردنی بیروبۆچوونی ناسیۆنالیستی و پلەبەندی و سەرمایەداری هەیە. نوێنەرایەتی چارەسەرێک دەکات بۆ هەژموونی پیاو، کە لەسەر بنەمای چەوساندنەوە و دوورخستنەوەی ژنان لە کایەی بەڕێوبردن و سیاسیدا دامەزراوە. هەربۆیە سەرلەنوێ ئاوڕدانەوە لەو ڕۆڵانە دەداتەوە کە لە کۆمەڵگەدا بنیات نراون، سەرەتا لە تاکەوە دەستپێدەکات، کە تەنها بڕیاری پیاو و خۆی نییە. ئامادەبوونێک کە قبوڵ دەکرێت، بە پشتبەستن بە تێڕوانینی ئەو، ژیان و سروشت لە قاڵب دەدرێت."
جەختیشی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە سووریای نوێدا بژاردەیەک نییە، بەڵکو پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی، چونکە ژنان نەک هەر نیوەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن، بەڵکو شێوەکاری نەوەکانی داهاتوون. بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە بە دادپەروەری و سەقامگیری تایبەتمەند بێت، پێویستە سیستمێکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت". جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کۆنگرەیە دەبێتە خاڵی دەستپێک بەرەو سووریایەکی دیموکراتی کە بە هاوبەشی و برایەتی تایبەتمەند بێت.
فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"، بارودۆخی سیاسی سووریای هەڵسەنگاند. "سووریا خاکی دێرینترین شارستانیەتەکانە، کە بنەمای ئەخلاقییەکان و بەها ئایینییەکان لێیەوە بڵاوبوونەتەوە، یەکەمین شۆڕشەکانی ئەم جیهانە لەم جوگرافیایەدا بەدیهاتن، وەک شۆڕشی کشتوکاڵی، شۆڕشی شیعر، شۆڕشی زمان. بۆیە جێی خۆیەتی ئێمە لە ئازادی و سیستەمێکی دیموکراتیدا بژین".
وتیشی: ناتوانین هاوبەشی لە کۆمەڵگەدا بەدەستبهێنین، لە سووریاشدا بەدەستیبهێنین، بەبێ ئەوەی لە خودی کۆمەڵگەوە دەست پێنەکەین"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "بیروبۆچوونی ناوەندگەرایی و کۆنەپەرستانە ئەوەیە کە ناوچەکەی خستۆتە ناو قەیرانەوە، ئەوەی لە عێراق و ئێران و لوبنان و سووریادا ڕوودەدات نموونەی ئەوەن. وڵاتە باڵادەستەکان ئەم قەیرانە بە قازانجی خۆیان دەقۆزنەوە، و دەبێت ئەم هۆکارانە لەناوببەین کە خەریکە ئێمە لە دۆخێکی کارەساتباردا بەجێدەهێڵن.
دەستی خستەسەر سیاسەتی دابەشبوون و حوکمڕانی کە تا ئێستاش لە سووریادا هەیە و زۆر دیارە. وتیشی: "
هەموو وڵاتێک بەدوای جێبەجێکردنی پلانەکانی خۆیدایە، ئێران بەدوای پێکهێنانی هیلالی شیعەدایە، تورکیاش بەدوای پێکهێنانی هیلالدایە، ئەمەش ئەوەیە کە ناوچەکە بەرەو شەڕێکی تایفی و مەزهەبی دەبات، ئێمە ئەو کۆمەڵکوژییانەمان بینی کە لە کەنارەکانی سووریا لەسەر بنەمای تائیفی ڕوویاندا، هەروەها لە سوەیدا و جەرامانە و سەحنەیا، بە ئامانجی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، جگە لەو وتارانەی ڕق و کینە و هاندان دژی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا” جەختی کردەوە. جەختی لەسەر پێویستی ئاگاداربوون لەم فیتنە کردۆتەوە، چونکە خزمەت بە یەکێتی سووریا و پەیکەری سووریا ناکەن.
لە لێدوانێکیدا لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سووریا، ڕوونیکردەوە "هەڵگرتنی سزاکان هەنگاوێکی باشە بۆ سووریا، پێویستە حکومەتی کاتی سووریا سوود لەم هەنگاوانە وەربگرێت، چونکە حکومەتی سووریا لەو تاقیکردنەوەدا شکستی هێنا کاتێک باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای پەراوێزخست و بەدەرکرد. ئەم سیاسەتە ئەوەیە کە ڕژێمی بەعسی هێنایە خوارەوە و شۆڕشی لە سووریادا هەڵگیرساند، پێویستە حکومەت درک بەو شتە بکات. ئێمە دەستوورێکی دیموکراتی و کۆمارێکمان دەوێت بۆ هەموو سوورییەکان.”
پاشان، ڕێنماییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە چەمکی هاوسەرۆکایەتی خوێندرایەوە، بەو پێیەی ئەم سیستەمە لە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ئەوەوە ئیلهام وەرگیراوە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوونی دەکاتەوە کە “بۆ ئەوەی ژنان بە ئازادی ژنان بگەن، پێویستە بچنە گۆڕەپانی سیاسییەوە بۆ بەدیهێنانی پراکتیکی دیموکراتی، چونکە تەڤگەرەکی ژنان کە دیموکراتی بەدەست نەهێنێت ناتوانێت ئازادی و یەکسانی بەدەست بهێنێت، پێویستیش ئەوەیە کە ئازادیی تەواو لە نێوان ڕەگەزەکاندا بە هەڵوەشاندنەوەی بیرکردنەوە و شوێنی دیموکراتی و سیاسی و وەدیهێنانی ئیرادەی پێکەوە ژیان بەو پێیە قبوڵ نەکرێت بۆیە دەبێت هاوسەرۆکایەتی بە دامەزراوەیی بکرێت”.
دوای خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڤیدیۆیەک لەسەر جێبەجێکردنی هاوسەرۆکایەتی لە دامەزراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نمایشکرا، کە چەمکەکە بە شێوەیەکی فراوانتر و قووڵتر ناساند.
"داهێنانێکی نوێ بۆ دامەزراندنی یەکسانی"
پاشان قسەکە کرایەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی. سیهام قریو، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلان خۆبەڕێوەبەردنی دیموکراتیک، وتی: ئەم سیستەمە لە فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتەوە سەرچاوەی گرتووە و داهێنانێکی نوێیە بۆ چەسپاندنی یەکسانی.
ئەو ڕوونیشیکردەوە، "لەکاتی جێبەجێکردنی ئەم سیستمەدا، ژنان توانیان بە ڕێژەی لە٥٠% لە سەرجەم دامودەزگاکاندا بەشداری بکەن، دوای ئەوەی پێشتر ڕۆڵەکەیان لە ماڵەوە قەتیس بوو. ئەو یەکسانی و بەشدارییەی ژنان بەدەستیانهێنا، هاوتای شۆڕش بوو"، ئاماژەی بەوەشکرد، شاندە بیانییەکان کە سەردانی خۆبەڕێوەبەردنیان کردبوو، سەرسام بوون بە بەشداریی کارای ژنان لە هەموو لایەنەکانی بەڕێوبردن.
شەهرەزاد جاسم، ئەندامی لیژنەی هارمۆنی ژنان لە دێرەزوور ڕایگەیاند، "بەستنی ئەم کۆنگرەیە گوزارشت لە ئیرادەی ئێمەیە بۆ دامەزراندنی یەکسانی و دادپەروەری. سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەنگێکە بۆ هەموو ژنێک کە هەوڵدەدات ئازادانە بژی، کۆمەڵگەکەی بەرەو پێشەوە ببات. لە ڕێگەی هاوبەشییەوە سووریا بەرەو سەلامەتی دەبەین".
جیهان خزرو، سەرۆکی فەرمانگەی ژنان لە ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، "بەردەوامی سیستەمی خۆبەڕێوەبەردن لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بۆ بوونی ژنان لە پێکهاتەکەیدا دەگەڕێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژنان نوێنەرایەتی بڕبڕەی پشتی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتی دەکەن. بۆیە لەم دواییانەدا بینیمان ژنان دەکرێنە ئامانج لەلایەن گروپەکانی دوژمنایەتی پڕۆژە دیموکراتییەکەمانەوە بە ئامانجی پووچەڵکردنەوەی، چونکە درکیان بە ڕۆڵی ڕاستەقینەی ژنان کردووە." هەروەها دەستی خستەسەر ئالەنگاری بەردەم ئەم سیستەمە، لەوانەش ئاڵەنگاری جیۆپۆلەتیکی بەهۆی شکستی ئەم تاقیکردنەوە، هەروەها ئاڵەنگاری ئاسایش کە ڕووبەڕووی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێتەوە.
جیهان محەمەد، ئەندامی لیژنەی هارمۆنی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پارێزگای رەققە، باسی لە "گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە ڕێگەی خولی پەروەردەی کرد، بۆ ئەوەی ڕۆڵەکەیان تەنها بە فەرمی نەمێنێتەوە، بەڵکو ببنە کاریگەر و توانای داڕشتنی گۆڕانکارییان هەبێت".
زۆرێک لە هاوسەرۆکەکان یەکەم ئەزموونی خۆیان لە هاوسەرۆکایەتی، ئەو ئاڵەنگاریانەی کەڕووبەڕوویان بووەوە، و ئیرادەی خۆیان بۆ گۆڕینی ئەو بیروبۆچوونە پیاوانە باسکرد کە هەوڵی پووچەڵکردنەوەی ئیرادەیان دەدا، بۆ سەرکەوتنی ئەم ئەزموونە. ئەمڕۆ ئەم ئەزموونە بووەتە پێشەنگ و بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ئەوەن بیکەن بە مۆدێلێک بۆ داهاتووی سووریا.
زولەیخا عەبدی، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە لە پارێزگای رەققە ڕایگەیاند، "زۆر کەس گاڵتە بە زیرەکی سۆزداری
ژنان دەکەن و شکست دەهێنن لە لەبەرچاوگرتنی ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی زیرەکی شیکارییەوە دروست بووە. ئەمەش پێویستی بە هاوسەنگی هەیە، سیستمی هاوسەرۆکیش هاوسەنگی ئەم دوو زیرەکییە دەکات".
هەموو ئەو بۆچوونانەی پێشکەش کران لەسەر ئەوە کۆک بوون کە ژنان شەڕێکی ئایدیۆلۆژی بۆ دامەزراندنی ژیانێکی هاوبەش و نەهێشتنی چەمکی ملکەچبوونی ژنان بۆ پیاوان ئەنجام دەدەن. ئەوان ڕەخنەیان لە جێبەجێنەکردنی ئەو بیرۆکانە بۆ بنەماڵە و پەروەردەی کۆمەڵایەتی گرت، بەو پێیەی خێزان و کۆمەڵگە بناغەی سەرکەوتنی ئەم ئەزموونەن، ئەمەش وایکردووە ببێتە فەلسەفەی ژیان.
شایانی باسە کە کۆنگرەیەکی هاوشێوە لە پارێزگاکانی فورات و جەزیرە بەڕێوە دەچێت.