گرنگی ڤیتامین D بۆ ژنانی دووگیان

ژنان لە ماوەی دووگیانی دەبێت گرنگی بە وەرگرتنی ڤیتامینەکان بە بڕی پێویست بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵ بوون  كەژان كاوە طه، گرنگی ڤیتامین D لەماوەی دوو گیانیدا بە چەند شێوەیەک ڕووندەکاتەوە.

 

ورگرتنی تەندروستی ڤیتامین D بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی جەستەیە بۆ تیشکی خۆر، هەروەها ڤیتامین D سەرچاوەی سەرەکییە و بەڕێژەیەکی کەم لە چەن خۆراکێکی دیاری کراودا هەیە لەوانە هێلکە، ئەو ماسیانەی ڕێژەی چەوریان بەرزە و گۆشتی سور.

 

ماوەی دووگیانی ژنان ماوەیەکی هەستیار و گرنگە بۆ دایک و کۆرپە، وەرگرتنی ڤیتامینەکان بە بڕی پێویست کاریگەری لەسەر تەندروستی دایک و کۆرپەکە دەبێت، کەمی ڤیتامین D چەند کاریگەرییەکی بۆ کۆرپەلە دەبێت لەوانە، کەمبوونەوەی گەشەی کۆرپەلە لەماوەی دووگیانی، توشبوونی کۆرپەلە بە نەخۆشی ئێسکە نەرمە و ناتەواوی لە ئێسکیدا.

 

ژنانی دووگیان لە ئەگەری هەبوونی نەخۆشییە درێژخایەنکان زیاتر پێویستیان بە ڤیتامین D دەبێت وەک، بەرزە پەستانی خوێن لە دووگیانی پێشوو کە پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر هەیە، نەخۆشی بەرگرییە خۆییەکان، جۆری شەکرەی یەک یان دوو، بەرزە پەستانی درێژخایەن.