هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری فەردیس زیاتر لە ٥٠ خۆپیشاندەریان کوشت

شاری فەردیسی ئێران شایەتحاڵی یەکێک لە خوێناویترین کۆمەڵکوژییەکانی دژ بە خۆپیشاندەران بوو، ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە پەنجا کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

 ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کورستان و  ئێران بۆ سێزدەهەمین ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامە و شاری فەردیس لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت، یەکێک لە توندوتیژترین ڕۆژەکانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان بەخۆیەوە دەبینێت، کە زۆرێک لە شارەکانی گرتووەتەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش.

 

ئەمڕۆ ٩ی کانوونی دووەم، میدیا ناوخۆییەکان بڵاویان کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی شاری فەردیس کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە پەنجا کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

 

بە گوتەی شایەتحاڵان، ڕووداوەکان لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە دەسەڵاتداران تفەنگێکی ئۆتۆماتیکیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتادا بارکرد و تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد کە بە ئاشتیانە ڕژابوونە سەر شەقامەکان و داوای چاکسازی و کۆتاییهێنانیان بە نادادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتییان کردبوو.

 

شایەتحاڵەکان پشتڕاستیان کردەوە، کە تەقەکردنەکە بێ جیاوازی بووە و لە ئەنجامدا دەیان هاوڵاتی بێ چەک کوژراون و برینداربوون، کە داوای چاکسازییان کردووە، هەروەها ئاژاوە و ترس و دڵەڕاوکێ بەسەر شارەکەدا بڵاوبووەتەوە.

 

لەبەرامبەردا تیمەکانی ئەمبولانسی ناوخۆیی هەوڵیاندا دەستوەردان بکەن بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان، بەڵام بەهۆی توندی تەقە و پشێوی ئەمنییەوە ڕووبەڕووی سەختییەکی گەورە بوونەتەوە لە گەیشتن بە شوێنەکانی پێکدادانەکان، ئەمەش قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆییەی زیاتر کرد کە شاری فەردیس لە ژێر ڕۆشنایی شەپۆلی بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان تووشی دەبێت.

 

ئەم ڕووداوە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێراندا دێت، کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هەزاران هاووڵاتی ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان لەسەر سیاسەتەکانی حکومەت دەربڕی.

 

ئەم ناڕەزایەتیانە لەگەڵ خراپتربوونی بارودۆخی ئابووری و فشارەکانی ژیان، لەگەڵ ئەو داواکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە وروژێنراون، توندتر بوون، کە گۆڕا بۆ تاڤگەرێکی ناڕەزایی فراوان کە مەترسی لەسەر سەقامگیری وڵات دروست دەکات و ئاڵەنگاری بێ وێنە دەخاتە بەردەم دەسەڵاتداران.