دووژنی گەنج لە خوراسان دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژنی گەنج لە خوراسان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
ناوەندی هەواڵ
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵی مافی مرۆڤ، ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم، فاتمە حاتەمی نەژاد، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی سەبزێوەری سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبە سەرکراوە، هەروەها ڕۆژی ٤ی کانوونی دوەوم، ژنێکی گەنج بە ناوی سۆنیا زۆڵفەغاری تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری بۆجنۆرد لە پارێزگای خوراسانی باکووریش لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو ژنە گەنجە یان شوێنی مانەوەیان بڵاونەکردووەتەوە، هەروەها ڕاگەیەندرا کە زانیاری دراوە بەخێزانەکانیان.
بەو پێیەی هیچ شتێک لەبارەی دەستگیرکردنیان و نەبوونی بەدواداچوونی یاساییەوە نەگوتراوە، نیگەرانییەکان لەبارەی بارودۆخی ئەو دوو ژنە گەنجە و دەستگیرکراوانی دیکە زیاتر دەبن.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە دۆسیەی فاتمە حاتەمی نەژاد و سۆنیا زۆڵفەغاری دەربڕی و داوای دەستڕاگەیشتن بەوان و زانیاریی ڕوونیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان و بارودۆخی ئێستایان کرد.