هیومان ڕایتس وۆچ : دەستدرێژی زایەندی لە سودان زیادی کردووە

لەو ڕاپۆرتەدا کە لەلایەن هیومان ڕایتس وۆچ سەبارەت بە شەڕی سودان ئامادەکراوە، تاوانەکانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان بڵاوکراوەتەوە و دەرکەتووە زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هیومان ڕایتس وۆچ ""HRW ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە شەڕی سودان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکە لە نێوان نیسانی ٢٠٢٣ تا شوباتی ٢٠٢٤، ٢٦٢ حاڵەتی توندوتیژی سێکسی لەلایەن ٤٢ کارمەندی تەندروستییەوە باسکراوە.

 

نزیکەی ٤ ژن گیانیان لەدەستدا

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆربەی تاوانەکانی توندوتیژی "لە بەرامبەر ژنان و منداڵان کە تەمەنیان لە نێوان ٩-٦٠ ساڵدایە" ڕوودەدات، نزیکەی ٤ ژن لە ئەنجامی دەستدرێژییەکان و برینەکانیاندا گیانیان لەدەستداوە.

 

ژنان ناچارن هاوسەرگیری بکەن

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە. لە پایتەختی سودان ژمارەیەکی نادیار ژن لە لایەن تاک و گروپە نادیارەکانەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر و بە ناچاری هاوسەرگیریان کردووە، هەندێک لە ژنان لە ئەنجامی دەستدرێژی زایەندیدا گیانیان لەدەستداوە و هەوڵیانداوە کۆتایی بە دووگیانی خۆیان بهێنن.