ساروناز ئەحمەدی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەت دەکاتەوە

ساروناز ئەحمەدی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر شێوازی چارەسەری پزیشکی و ڕێگریکردن لە مۆڵەتی پزیشکی، دەرمانەکانی ڕاگرتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ساروناز ئەحمەدی، وەرگێڕ، چالاکوانی مافی ژنان، توێژەری کۆمەڵایەتی منداڵان و زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا، مانگرتنی پزیشکی گرتووە و دەستبەرداری خواردنی دەرمانەکانی بووە، دژ بە وەی کە سەرەڕای وتەی پزیشکەکان، مۆڵەتی پزیشکی پێنەدراوە.

 

لەکاتی ناڕەزایەتی زیندانیانی ژنی زیندانی ئەڤین دژی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی، دوای ئەوەی پاسەوانانی زیندان هێرشیان کردە سەر زیندانییە ناڕازییەکان و لێیاندرا، ساروناز ئەحمەدی تووشی برینی سەر بوو، سەرەڕای ئامۆژگاری پزیشک کە باری تەندروستی بەرەو خراپتر دەچێت و لە حاڵەتی فریاکەوتنی خێرا دایە، بەرپرسانی زیندانەکە ڕەتیانکردەوە بگوازرێتەوە بۆ چارەسەر.

 

ساروناز ئەحمەدیی یندانی سیاسیی زیندانی کراو لە زیندانی ئەڤین، ١٦ مانگ لە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانییەکەی بەسەر بردووە لە کاتێکدا مافی مۆڵەتی هەبووە و بێبەش بووە، پارێزبەندییەکەشی پەسەند نەکراوە.

 

ساروناز ئەحمەدی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ و لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستبەسەر و لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم" و "کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.