هیچ زانیارییەک لەسەر ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک نییە
شاندێکی ڕژاک کە بۆ ساڵیادی فەرمانی شەنگال چووبوونە شەنگال، لەدوای گەڕانەوەیان لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیردەکرێن و تا هیچ زانیارییەک لەسەریان نییە.
ناوەندی هەواڵ
دوو ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوەکە دوای ئەوەی لە ٣ی ئابدا سەردانی شەنگالیان کرد بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی فەرمانی شەنگال و شەهیدان، دوێنێ لە کاتی گەڕانەوەیان لە بازگەی چوونە ناو شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکران، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.
ئەندامە دەستگیرکراوەکان بەناوەکانی "خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن"ن، تا ئێستا چارەنووسیان نازانرێت و سەرەڕای هەوڵەکان ئاسایش زانیاری لەبارەیانەوە نادات، ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی خێزانەکانیان کە دوو لە ژنەکان دایکن و منداڵیان هەیە.
ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەش داوادەکەن هەرچی زووە ئەندامەکانیان سەربەست بکرێن.
ئەم دەستگیرکردنە لە کاتێکدایە، لە ٣ی ئابدا جگە لە شاندی ڕژاک، شاندی پەرلەمانتاران لە باکوری کوردستان، شاندی عێراق و چەندین شاندی دیکە بەشداری مەڕاسیمەکانی ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال لە شەنگال بوون.
ت.پ