گۆڤاری ژن بە ناونیشانی "سیاسەتی شەڕ و میلیتاریزم و ژنان" دەرچوو

ژمارەی ٧٠ی گۆڤاری ژن بە بەرگی "سیاسەتی شەڕ و میلیتاریزم و ژنان" بۆ خوێنەرانی دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڤاری ژن، کە هەموو یەکشەممەیەک بە شێوەی دیجیتاڵی بڵاودەکرێتەوە، لەم هەفتەیەدا ژمارەی ٧٠ی گۆڤاری ژنان بە بەرگی "سیاسەتی شەڕ و میلیتاریزم و ژنان" بۆ خوێنەرانی دەرچوو، لەم ژمارەیەدا گۆڤارەکە تیشکی خستە سەر هێرشی جەنگی بۆ سەر ژیان، جەستە و هەموو بوارەکانی تری ژنان.

 

بابەتەکانی ئەم ژمارەیە بەم شێوەیەن:

 

نیشمیە گولەر، لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "ئامانجی حزبوڵکۆنترا ژنانە" سەرنجی بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی حزبوڵڵا بۆ سەر ژنان دا.

 

ئۆزنور دەگەر، لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "ئامرازی شەڕی تایبەت، فێربوون"، ئاماژەی بە سیاسەتە تایبەتەکانی جەنگ لەسەر ژنان کردووە.

 

هێلین ئایهان، لە وتارەکەیدا بەناونیشانی 'با تیۆری گوڵمان لەبیربێت' سەرنجی بۆ زیادبوونی ڕێکخستنی بەرگری سروشتی لە بەرامبەر هێرشەکانی دژی ژنان ئاماژەپێدا.

 

بیشێنک سارا،بە وتارەکەی بە ناونیشانی'هەنگاوێکی مێژوویی لە گەنجانیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا'سەرنجی بۆ کۆنفرانسی گەنجان ڕاکێشا کە لە ڕۆژانی ٨-٩ی حوزەیران لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو.

 

هولیا عوسماناگائۆغڵو، لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "لەبیرمە، تۆ لەبیرتە"، ڕێپێوانی سەربەرزی هەفتەی خستۆتە ڕوو.