لە مەغریب بوومەلەرزە ڕوویدا و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە مەغریب بوومەلەرەیەکی بەهێز ڕوویداو نزیکەی ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداریش هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی ئەیلوول، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی ڕێختەر  لە مەغریب ڕوویدا و لانیکەم نزیکەی ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ئاماژەی بەوەکرد، ١٥٣ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت کە برینی بەشێکیان سەخت، هەروەها دەیان باڵەخانە و بیناش ڕووخاون. 

 

بەهۆی ترسیان لە دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزەیەکی دیکە، دەیان هەزار کەس لە مەغریب دوای بوومەلەرزەکە چوونە سەر شەقام و نەچوونەوە ناو ماڵەکانیان.