هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوور لە باشووری کوردستان تیرۆکرا

کردەی تیرۆرکردن لە باشووری کوردستان بەردەوامە، لە درێژەی تیرۆرەکانیشدا ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج.

ناوەندی هەواڵ

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەرامبەر چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک تیرۆرکرا.

 

بەپێى زانیارییەکان، کەسەکە ناوی "عەبدولقادر سەبری تۆپراق"ـە و خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستانە و بەهۆی کێشەی سیاسییەوە ساڵانێکە ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە، ژیانی هاوژینى پێکهێناوە و باوکى سێ منداڵە.

 

ئەو کەسەى لە هێرشەکەدا شەهیدکراوە، ئەندامی هەدەپە بووە لە باکووری کوردستان، کاتێک دێتە باشوور لە نەخۆشخانەیەکی نا حکومی لە سلێمانی کاری کردووە، ئەوەش زانراوە، پێش تیرۆرکردنی چەندین جار لەلایەن میتەوە هەڕەشەی لێ کراوە.

 

ئاشکرایە دەوڵەتی تورکیا جگە لە هێرشە بەردەوامەکانی لە سنوری باشووری کوردستان، لەناو شارەکاندا کردەی تیرۆرکردن ئەنجام دەدات، لە ٤ی شترینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ناگیهان ئاکارسەلی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی کردە ئامانج، هەروەها لە ١٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا فڕیاڵ سلێمانی کردە ئامانج، لە کردە تیرۆریەکانیشی نەوەستاوە و بەردەوامە.