لە عەفرینی داگیرکراو سێ کەس ڕفێنران کە یەکێکیان ژنە

لە عەفرینی داگیرکراوی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا، ٣ کەس کە یەکێکیان ژنە، لەلایەن هێزە نیمچە سەربازییەکانەوە ڕفێندران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، هێزە نیمچە سەربازییەکان لە گوندی شێخوتکە سەر بە شارۆچکەی ماباتا لە عەفرینی داگیرکراوی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا ، ٢ هاوڵاتییان بە ناوەکانی ئیهاد سەیدۆ و نەزیرە حەمید محەمەد بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندووە، هەروەها لە گوندی هەکێچەی سەر بە ناوچەی شییە، هاوڵاتییەک بە ناوی حەسەن دیلۆ کە تەمەنی ٢٩ ساڵە لەلایەن هێزە نیمچە سەربازییەکانەوە ڕفێندرا کە خۆیان بە "پۆلیسی مەدەنی" ناساندووە.

 

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کە گروپە نیمچە سەربازییەکان بە ناوی "ئەلحەمزەت" سەدان داریان لە دەوروبەری گوندی کەفیر میزە لە قەزای شێرا بڕیوەتەوە، هاوکات باس لەوەشکرا کە هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە سوڵتان موراد لە گوندی دێرسەوان لە بەرامبەر دەست نەگرتن بەسەر ماڵی هۆرۆ حسێن حەسۆدا، داوای دوو هەزار دۆلاریان وەک فیدییە کردووە، ڕاشگەیەندراوە، کە گروپە نیمچە سەربازییەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە ماڵی دانیشتوانی عەفرینیان بە رامبەر بە ٢ هەزار و ٤ هەزار دۆلار بە کرێ گرتووە.