فێستیڤاڵی زیلان لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە دروشمی "ژنان سنوورەکان تێدەپەڕێنن" دەستیپێکرد، ئەمڕۆ گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی هاوپشتییەکی نێودەوڵەتی کە بە هەزاران ژن ڕووی تێدەکەن. فێستیڤاڵەکە لە شاری دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فێستیڤاڵی ژنانی شەهید زیلان کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە دروشمی "ژنان سنوورەکان تێدەپەڕێنن" سازکرا، ئەمساڵ لە ٢٠ـی حوزەیراندا لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە دروشمی "ئێستا کاتی ژنە، ژنان ژیانێکی ئازاد دەهۆننەوە" بەڕێوەدەچێت.

 

کەزبان دۆغان، وتەبێژی یەکێتیی ژنانی کوردی دیموکراتیکی ئەڵمانیا "یەژەکە-ئەوروپا" سەبارەت بە گرنگیی مێژوویی و ئامادەکارییەکانی ٢٠ەمین فێستیڤاڵی ژنانی شەهید زیلان، بۆ ڕۆژنامەی "یەنێ ئۆزگور پۆلیتیکا" دوا.

 

میراتی بەرخۆدانی ٢٠ ساڵ

کەزبان دۆغان ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی ژنانی زیلان لەو ڕۆژەوەی هاتووەتە ئاراوە تاوەکو ئێستا، تەنیا فێستیڤاڵێکی کەلتووری نەبووە، بەڵکوو بە تێپەڕبوونی ساڵان گۆڕاوە بۆ سیمبولی ڕێپێوانی ئازادی و سنوورەکانی بەزاندووە و گوتی: "فێستیڤاڵەکە، لەو ساڵانەی کە تەڤگەری ئازادی دەستی بە تێکۆشان کرد تاوەکو ساڵی ٢٠٠٤، بە یەکگرتنی ڕەنج، باجی دایکانی ئێمە و هاوڕێیانی ژنمان، بوو بە ناسنامەیەکی سیاسی. ئەم گەشتە کە بە دروشمی 'ژنان سنوورەکان تێدەپەڕێنن' دەستی پێکرد، ئەمڕۆ گۆڕاوە بۆ مێژوویەکی ٢٠ ساڵەی بەرخۆدانی ژنان. ئێستا جگە لە ئەڵمانیا، لە بەلجیکا و هۆڵەنداشەوە بە هەزاران ژن لەم فێستیڤاڵەدا کۆدەبنەوە. ئەم فێستیڤاڵە تەنیا هی ژنانی کورد نییە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی هاوپشتیی نێودەوڵەتی. ئەو شتە سەرەکییەش کە نەگۆڕاوە، ڕۆحی فێستیڤاڵەکەیە.

 

 ساڵی ٢٠٠٤ سەردەمێکی تەسفیەکردن بوو. فێستیڤاڵەکەش لە دژی تەسفیەکاران، ڕێپێوانێک بوو لەسەر ڕێبازی زیلان و بەدەستهێنانی ئەم ڕۆحە. ئەو ڕۆحە لە باوەڕبوون بە ئازادیی ژن، بەرخۆدان و ڕێکخستنبوون؛ هێڵی تێکۆشانێکە کە لەلایەن ساکینە جانسز، بێریتان و زیلانەکانەوە ئافرێنراوە.

 

بەرنامەی فێستیڤاڵەکە

لەو فێستیڤاڵەدا کە تێیدا کۆنسێرت، نمایشە فۆلکلۆرییەکان، چالاکییەکانی سەر سەکۆ، وتار و چەندین چالاکیی کەلتووریی دیکە بەڕێوەدەچن، هۆنەرمەندانی وەک هانی، ئەیلوول نازلێر، ئەیلەم کولاحچی، پیا دەف ئەنسەمبڵ و هەڵبەست ئاری دەچنە سەر سەکۆ. لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، منداڵان زارۆک ما و بەرهەمەکانی هۆنەرمەندانی ژن لە گرووپی ئاستارە ئارت-

 

هۆنەرمەندانی ژن بەشدار دەبن.

کەزبان دۆغان بانگەوازی کرد لە هەموو ژنان بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن و وتی: "پێمان وایە لەگەڵ فراوانبوونی یەکێتی ژنان، ژیانی ئازادیش گەورە ببێت. بانگهێشتی ژنانی کورد دەکەین کە لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا دەژین، هەروەها بانگهێشتی هەموو ئەو ژنانەش دەکەین کە تێکۆشان بۆ ئازادی، دیموکراسی و یەکسانی دەکەن بۆ فێستیڤاڵەکەمان.

 

فێستیڤاڵەکە کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە شەقامی Remydamm Victor-Toykaye P1/P2, 44139) لە شاری دۆرتمۆند دەست پێدەکات.