دژی سزای سێدارە ساکینە پەروانە مانگرتنی لە خواردن دەستپێکرد

ساکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی مەشهەد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کرد، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی زانیارییەکان، ساکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی مەشهەد، دژی لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی، محەمەد (هەژیر) فەرامەرزی و موحسین مەزلوم لە ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەمدا لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، دەستی بە مانگرن لە خواردن کردووە و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

مانگرتنەکەی پەروانە ڕۆژێک دوای لە سێدارەکانی چوار زیندانی سیاسی کورد دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

ساکینە پەروانە، زیندانییەکی سیاسی کوردە و خەڵکی شاری قوچانە، لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣ەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم"، "کۆبوونەوە و هاوکاری" و "سووکایەتیکردن بە خامنەیی" لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی مەشهەد سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگی لە بارودۆخی سەختی زینداندا بەسەردەبات، بەبێ ئەوەی چاوی بە پارێزەر بکەوێت و پەیوەندیشی لەگەڵ خێزانەکەی سنووردارە و بێبەشە لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.