پۆڵەندا، هەموارکردنەوەی یاسایەک پەسەند کرا کە پێناسەی دەستدرێژیکردن فراوانتر دەکات

لە ئەنجومەنی خوارووی پەرلەمانی پۆڵەندا، هەمواری یاسایەکی، کە پێناسەی دەستدرێژیکردن فراوانتر دەکات و سزای تاوانەکە زیاد دەکات، بە زۆرینەی دەنگی ٣٣٥ پەرلەمانتار پەسەند کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پۆڵەندا، هەموارکردنەوەی یاسایەک کە پێناسەی دەستدرێژی فراوان دەکات و تاوانەکە قورستر دەکات، پێشکەشی ئەنجومەنی خوارووی پەرلەمان کراوە، کە هەر جۆرە جووتبوونێکی سێکسی "بێ مۆڵەت" بە دەستدرێژی پێناسە دەکات و زۆرترین سزای زیندانیکردن لە ١٢ ساڵەوە بۆ ١٥ ساڵ زیاد دەکات.

 

٣٣٥ پەرلەمانتار پشتگیریان لە هەموارکردنەوەکە کرد

یاسا هەموارکراوەکە لەلایەن ٣٣٥ پەرلەمانتاری ئەنجومەنی خوارووی پەرلەمانی پۆڵەندا پشتیوانی لێکرا و ٤٤ پەرلەمانتاریش دژی ئەم هەموارە بوون، ئەو هەموارە لەلایەن گروپی کۆنفیدڕاڵی ڕاستڕەوی توندڕەو و بەشێک لە ئەندامانی پارتی ڕاستڕەوی یاسا و دادپەروەری (PiS) دژایەتی کران، کە پێشتر لەو وڵاتەدا کە زۆرینەیان کاسۆلیک بوون دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو.

 

پارتی چەپ کە ئەو پێشنیازەی خستەڕوو، لە بەیاننامەکەیدا دوای دەنگدانەکە ڕایگەیاند: بەم پێشنیازە سەربەخۆیی سێکسی هەموو ژن و پیاوێک دەخەینە ناو یاسای پۆڵەندا، بۆ ئەوەی هەموارەکەش بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە ئەنجومەنی پیران و سەرۆکی پۆڵەندا گڵۆپی سەوز هەڵبگرن.

 

مۆنیکا ڕۆزا، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی مەدەنیی حوکمڕانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارەکەیدا لە پەرلەمان، وتی: ئەم پێشنیازە زۆر گرنگە، چونکە بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە جووتبوونی سێکسی بەبێ ڕەزامەندی، دەستدرێژییە.