لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

لە ھەولێر ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و خوشکەکەشی بریندار بووە.

ناوەندی هەواڵ

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی گوڵانی شاری ھەولێر کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە ھاوژینەکەی و خوشکی ھاوژینەکەی دەکات و بەهۆیەوە ژنەکە کوژراوە و خوشکەکەشی بریندار بووە.

 

لە دوای ڕووداوەکە تەرمی ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

کوشتنی ژنان لە هەڵکشاندایە و بەپێی هەڵسەنگاندنی چالاکوانان، بەهۆی نەبوونی سزای بکوژ و سەروەر نەبوونی یاسا، ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دابوونەریتی کۆمەڵگە، بێدەنگی ڕێکخراوەکان و ژنان هێندە ئاستی توندوتیژی و کوشتنەکانی ژنانی بەرز کردووەتەوە.