بەهۆی جەنگەوە زیاتر لە ٩ هەزار ئۆکراینی گیانیان لەدەستداوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکرایناوە کە درێژەی هەیە، ٩ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری گیانلەدەستدان، برینداربوون و ئاوارەبوونی بەهۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا  کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا درێژەی هەیە، ئاشکرا کرد.

ئاماژە بەوەکراوە، باجی جەنگەکە قوڕس بووەو، لە ئۆکراینا ٩ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەدڵنیاییەوە ئامارە ڕاستەقینەکان زیاترن و زیاتر لە ٦ ملیۆن ئۆکراینی هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ، لە ناوخۆی وڵاتەکەشدا زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس ئاوارە بوون.