لە چیرۆکەکانی ئەو ژنانەوە فەرمانیان بینی: بەرخۆدانی زەریان

پەرتووکی "بەرخۆدانی زەریان - چیرۆکەکانی ژنان لە خۆر" لەلایەن نووسەر ڕۆژبین دەنیز نووسراوە، چیرۆکی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە دوای فەرمانی ٣ی ئاب ڕزگارکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرتووکی "بەرخۆدانی زەریان - چیرۆکەکانی ژنان لە خۆر" لەلایەن نووسەر ڕۆژبین دەنیز، لە دوو توێی ٣١٠ لاپەڕەدا نووسراوە، لە ڕۆژنامەی نەوای ژندا بڵاوکراوەتەوە.

 

لە پەرتووکەکەدا، کە پێشەکییەکەی لەلایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژییەوە نووسراوە و بڵاوکراوەکانی مەیمان چاپی کردووە، زانیاری گرنگ لە بارەی باوەڕ و کولتووری ئێزیدی و ناسنامەی ژنانی ئێزیدی و دوا فەرمان خراوەتەڕوو.

 

ئەو ژنانەی کە فەرمانەکەیان بینی...

بەگوێرەی ئێزیدییەکان، هەر شوێنێک ڕووناکی خۆر لێی بدات، ئەو شوێنانە پیرۆزن، لە خاکی کۆنی شەنگال ڕۆژ کەم نابێتەوە خەڵکی شەنگال بە "منداڵانی خۆر" ناودەبرێن.

 

ڕۆژبین دەنیز لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری هێرشی چەتەکانی داعش کە بەربەرییانە بۆ سەر منداڵانی خۆر کرا و چیرۆکی ئەو ژنانەی کۆکردووەتەوە کە کۆتا فەرمانیان بینوە.

 

جیاواز لە پەرتووکەکانی دیکەی تایبەت بە فەرمانەکە، ئەم پەرتووکە بوێری و هیوایەکی زۆری تێدایە، وەک هەستکردن بە ئازاری قوربانییەکان، هەروەها توڕەیی بەرامبەر بە پیاوی سەردەست، دەوڵەت و خیانەت.

 

ئێمە لە کاتێکداین، بکەرانی ئەو فەرمانەی بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجام درا، تاوانەکانیان پەردەپۆش دەکرێت، بەڵام ئەوانەی سووربوون لەسەر بەرخۆدان و مانەوە لەسەر خاکەیەیان، کوژران، لێپرسینەوە لە بکەری کۆمەڵکوژییەکان ناکرێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ هەست بە توڕەیی ئەو ژنانە بکات کە بەهۆی فەرمانەکەوە ئازار دەچێژن و هیوایان بۆ ژیان هەیە.

 

چیرۆکی ژنان

نهێنییەکانی ژنانی ئێزیدی دەستپێکی شۆڕشی ژنانە، ڕۆح و ماناکەی، ئامانجی سەرەکی فەرمانی ٣ی ئاب کەمکردنەوەی ئەو پەیوەندییە بوو.

 

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەبات بۆ شۆڕشی دووەمی ژنان بەردەوامە، بۆیە چیرۆکەکانی ئەم بەرخۆدانە ڕێگاکە نیشان دەدات، لەو چیرۆکانەوە، خەڵک پیسترین ڕووی ئایینپەرستی، نەتەوەپەرستی و زایەندپەرستی دەبینن.

 

ژنانی ئێزدیی فێر دەبن چۆن لە کۆمەڵکوژی ڕزگاریان بێت، چیرۆکەکانی ئەم پەرتووکە چیرۆکی ژنانی قوربانی نین، بەڵکو چیرۆکی ئەو ژنانەن کە بە بەرخۆدان ماونەتەوە.

 

دەتوانن لێرەوە خوێنەری پەرتووکەکە بن : pirtukxane.net