هەفتەی جیهانی شیرپێدانی دایکان جەخت لەسەر شیردان بە منداڵ دەکات

هەفتەی جیهانی شیرپێدانی دایکانی بۆ ئەمساڵ تیشکدەخاتە سەر کارکردنی دایکان و کاتەکانی شیرپێدانی منداڵ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە هۆی کاری دایکانەوە شیردان بە منداڵانی ساوا کەمی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە دروشمی "با شیر بدەین و کار بکەین" هەفتەی جیهانی شیرپێدانی دایکان بۆ منداڵەکانیان ئەمساڵ ڕاگەیەندرا و لە ١ی ئاب، تا ٧ی ئاب بەردەوام دەبێت، تەوەری ئەمساڵیش زیاتر جەختکردنەوە لەسەر شیرپێدان و کارکردن دەبێت.

 

هەڵمەتەکەی ئەمساڵ لەکاتێکدایە کە کارکردنی دایکان زیادی کردووە و دەرفەتی شیرپێدانی پێویست بە منداڵان کەمی کردووە، ڕاگەیاندنی ئەم هەفتەیە دەبێتە دەرفەتێکی ستراتیژی دەڕەخسێنێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە سەرەکییەکانی منداڵان و پشتگیری کردنی شیرپێدانی دایکان بە منداڵەکانیان، هەروەها جەخت لەوە دەکرێتەوە کە مۆڵەتی منداڵبوون بۆ دایکان، لانیکەم ١٨ هەفتە و بە گشتی ٦ مانگ بێت.

 

دیاریکردنی هەفتەی جیهانی شیرپێدان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ کە لەسەر بنەمای هاوپەیمانی جیهانی بۆ چالاکییەکانی شیرپێدان بڕیاری لەسەر دراوە، ساڵانە ئەم هەفتەیە بە بابەتگەلی جیاواز، کە ئامانجی پێشخستنی ژینگەی ژنانە بۆ شیرپێدانی کۆرپەکانیان، لەوانەش پشتگیری لە کۆمەڵگە و شوێنی کاردا، لەگەڵ پاراستنی گونجاو لە سیاسەت و یاساکانی حکومەتدا، هەروەها هاوبەشکردنی زانیاری لەسەر سوود و ستراتیژییەکانی شیرپێدان، بەگوێرەی دەزگای تەندروستی جیهانی.

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە نیو ملیار ژنی کارکەر لە یاسا نیشتمانییەکاندا پارێزگارییەکی بنەڕەتی لە منداڵبوونیان پێنادرێت، تەنها ٪٢٠ی وڵاتان داوا لە خاوەنکارەکان دەکەن پشوویەکی مووچەیی و ئاسانکاری بۆ شیرپێدان بۆ کارمەندان دابین بکەن.