توێژەران: بەرزترین پلەی تاکەکەس لە کۆمەڵگەی کۆنی سەردەمی مسی عیبرییەکاندا ژن بووە

توێژەران ئاشکرای دەکەن، بەرزترین پلەی تاکەکەس لە کۆمەڵگەی کۆنی سەردەمی مسی عیبرییەکاندا ژن بووە، نەک پیاو وەک پێشتر باوەڕی پێدەکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕێکی پڕ لە گەنجینە لە دەرەوەی سێڤیلا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو هەزارو ٨٥٠ ساڵ پێش زایین، باوەڕ وایە هی پیاوێکی گەنج بێت کە تەمەنی لەنێوان ١٧ ساڵ دایە، توێژەران وتیان: بەڵام تەکنیکێکی نوێ نیشانی دەدات کە پاشماوەکانی ژنێکن و ناویان ناوە "Ivory Lady- عاجی ژن"  لەگەڵ عاج، ئێسک و چەقۆیەکی کریستاڵی بەرد نێژراوە.

 

مارتا سینتاس-پێنا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەری پێش مێژوو لە زانکۆی سێڤیلا لەگەڵ هاوکارەکانی بە بەکارهێنانی تەکنیکێکی نوێ کە زانیاری کرۆمۆسۆمی لە مینای دداندا دەدۆزێتەوە ئەم توێژینەوەوەیان ئەنجامداوە.

 

تیمی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم تەکنیکە نوێیە زۆر باوەڕپێکراوە تەنانەت لەگەڵ ئێسکەکانی مرۆڤدا کە بە خراپی پارێزراون و ئەم ڕێگا نوێیە زۆر هەرزانترە لە تاقیکردنەوەی " "DNA.

 

لیۆناردۆ گارسیا سانجوان، پرۆفیسۆری پێش مێژوو لە زانکۆی سێڤیلا وتی: دەوڵەمەندی گۆڕەکە لە نیشتەجێبوونی سەردەمی مس لە ڤالێنسینا دێ لا کۆنسێپسیۆن لەگەڵ ئەوانەی دیکە کە لەو کاتەدا لە گۆڕەکەدا دۆزراونەتەوە هاوتا نەبوون، کاتێک ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەراورد دەکەین، ئەو سەر و شان لە سەرووی هەموویانەوە وەستاوە، بۆیە ئێمە دوودڵ نین لەوەی بڵێین کە ئەو لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە دیارترین کەسایەتی سەردەمی خۆی بووە و ئەمەش بە دڵنیاییەوە جێی سەرنجە چونکە ئەو ژنەیە.

 

شوێنەوارناسان دەڵێن جگە لەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە شتومەکی بەنرخی تێدایە، گۆڕەکە نموونەیەکی دەگمەنی تاکە نێژراو بوو، ئەمەش نیشانەیەکی دیکەیە کە هی کەسێکی پلە بەرز بووە.