کاردانەوەی دایکان بۆ ڕووخاندنی گۆڕستانەکان: شەڕ لەگەڵ مردووانیش دەکەن

دایکانی پاکڕەوانی عەفرین کە کۆچیان بۆ کانتۆنی شەهبا کردووە، کاردانەوەیان لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک و چەتەکان نیشاندا، کە گۆڕستانەکانی منداڵەکانیان ڕووخاندووە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەو ڕۆژەوەی کە عەفرینیان داگیرکرد لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ەوە تا ئێستا کردەوەی نامرۆڤانە دژی جوگرافیائەنجام دەدەن، خەڵک و سروشتی ناوچەکە بەس نەبوون، هێرشیان کردە سەر گۆڕی مردووەکانیش و بە تەواوی گۆڕستانەکانی پاکڕەوانیان وێران کرد، پاکڕەوان پیرۆزترین بەهایان هەیە لەنێو خەڵکدا و بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ناتواندرێت دەست لە گۆڕی شەهیدان و ئەوانە بدەن کە گیانیان لەدەستداوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە ئاسانی گۆڕستانەکانی پاکڕەوان وێران دەکەن و لێپرسینەوەیان لێناکرێت.

 

لە عەفرین سێ گۆڕستانی پاکڕەوان هەیە گۆڕستانی شەهید سەیدۆ لە ناوچەی جندرێس، گۆڕستانی شەهید ڕەفیق لە ناوچەی شەڕڕا و لەم دواییانەدا لە بەرخۆدانی ناوەندی عەفرین گۆڕستانێک بە ناوی شەهید ئاڤێستا دروست کرا ئەم سێ گۆڕستانە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانەوە تاڵان و وێران کران، هەروەها گۆڕستانی شەهید ئاڤێستا دوای ئەوەی ڕووخێندرا لە شوێنی ئەو بازاڕی ئاژەڵان کرایەوە، دایکانی بەرخۆدان کە منداڵەکانیان لە گۆڕستانەکانی عەفرین ناشت، هەڵوێست و کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە وێرانکردنی گۆڕستانەکان دەربڕی. 

 

"تێکدانی گۆڕستانەکانیش گۆڕانکاری دیموگرافییە"

عایشێ ئەحمەد کەدرۆ، دایکی پاکڕەو دەنیز خەڵات ، باسی لە بەها پیرۆزەکانیان کرد کە لە عەفرین لەناوچوون و وتی: کچەکەم لە ساڵی ٢٠١٦ لە بەرخۆدانی شێخ مەقسود لە حەلەب شەهید بوو، ئێمە بە شانازیی و هەلهەلەوە بردمانە گۆڕستانی شەهید سەیدۆ لە ناوچەی جیندرێس، کاتێک لە عەفرین بووین و سەردانی گۆڕی منداڵەکانمان دەکرد، هەناسەیەکمان هەڵکدەێشا و خەونەکانمان لەگەڵیان دەڕازاندەوە، ئێستا دەوڵەتی تورکیا گۆڕی شەهیدەکانی نەهێشتووە و گۆڕستانەکانی نەهێشتووە، هەموو گۆڕەکانی منداڵەکانمان تاڵان کراون، شەهیدان پیرۆزترین بەهاکانی جیهانن و هێمای ژیانن، گوناهی مردووان چییە؟ ئایا ئەوانیش لەژێر کاریگەری داگیرکاریدا دەبن؟ نە بە وێرانکردنی گۆڕەکان و نە بە دەرکردنی مردووەکان، ئێمە لەناو نەچووین و لەناو ناچین،  ڕۆژێک دەگەڕێینەوە بۆ خاکی پیرۆزی عەفرین و جارێکی دیکە گۆڕی منداڵەکانمان دروست دەکەین، چونکە ئەوان شەرەفی ئێمەن.

 

"ئەردۆغان لەگەڵ مردووەکانیش شەڕ دەکات"

هەدیەت شەوکەت دایکی پاکڕەو چیا عەفرین، ئاماژەی بەوەکرد منداڵەکانیان بە بەرخۆدان و خەباتی خۆیان لە دژی داگیرکاری شەڕیان کردووە و بوونەتە شەهیدی وڵاتەکەیان و وتی: منداڵەکەم لە شەڕی حەلەب دژی داگیرکاری و چەتەکان شەڕی کرد بۆ پاراستنی خاک لە دوژمن. لە خاکی حەلەب، منداڵەکەم ژیانی خۆی کرد بە قوربانی و بوو بە شەهیدی وڵاتەکەی، لە گۆڕستانی شەهید ڕەفیق لە گوندی مەتینا بەخاکمان سپارد ئەوە ئازارێکە بۆ دایکان کە منداڵەکانیان بە دەستی خۆیان بنێژن، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە قورسترە ئەوەیە کە گۆڕی منداڵەکانمان لە عەفرینی داگیرکراو بە دەستی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لەناودەبرێن، واتای شەهید زۆر گرانه لەبەر ئەوەی ئەوان لە پێناوی ئازادی وڵاتەکەیاندا شەڕ دەکەن، بەداخەوە ئێستا گۆڕەکانیان لەناودەچن. ئەردۆغان شەڕ لەگەڵ مردووەکانیش دەکات و کرداری خراپ ئەنجام دەدات، گۆڕستانەکانی ئێمەیان لە عەفرین وێران کرد، ئەردۆغان دەیەوێت بوون و ناسنامەی کوردەکان لەناو ببات، بەڵام ئێمە دەگەڕێینەوە و گۆڕی منداڵەکانمان بنیاد دەنێینەوە.