لە ماوەی شەش مانگ ١٢٠ هەزار منداڵ چارەسەرکراون

لە نەخۆشخانەی دکتۆر جمال احمد ڕەشید تایبەت بە منداڵان لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٢٠ هەزار و ٩١٦ منداڵ چارەسەرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٢٠ هەزار و ٩١٦ منداڵی نەخۆش چارەسەرکراون.

 

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو، لەنەخۆشخانەی  دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی ١٢٠ هەزار و ٩١٦  منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، ١٥ هەزار و ٨١٠ منداڵ داخڵی نەخۆشخانە كراون.

 

هەر لە شەش مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری ١٠ هەزار و ٢٢٧ پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر. دوو هەزار ٥٣٩ سۆنەر، ٧٠٦ ئیكۆ ئەنجام دراوە و چوار هەزار و ٣٨٦ تیشك گیراوە.