نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆلێرا هۆشداری دەدات

نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی تەشەنەسەندنی نەخۆشی کۆلێرا لە ٤٣ وڵاتی جیھاندا هۆشداری دەدات، ئاماژە بەوەش دەکات، یەک ملیار کەس لە بەردەم ھەڕەشەی توشبووندان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ھەبوونی تواناکانی ڕاگرتنی پەتای کۆلێرا بەڵام سەرچاوە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ئاشکرای کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە پێویستییان بە ٦٤٠ ملیۆن دۆلارە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ھەڵمەتەکانی کوتان لە ٤٣ وڵاتی جیھان زۆر دواکەوتووە و ئەوەش وایکردووە ڕەوشەکە خراپتر ببێت.

 

بەپێی ئامارێک لەسەرەتای ئەم ساڵەوە، تا ئێستا کۆلێرا لە ٢٤ وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو تا ئەم وادەیە لە ١٥ وڵاتدا تۆمار کرابوو.