دژی داگیرکارییەکانی تورکیا کەنەکە و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان کۆبوونەوە

شاندی کەنەکە بە سەرۆاکیەتی زەینەب موراد، سەردانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانی کرد و لەبارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و ڕێگریکردن لە شەڕی کورد بە کورد گفتوگۆیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٥ی حوزەیران، شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، سەردانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانیان کرد و لە بارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و ڕێگریکردن لە شەڕی براکوژی گفتوگۆیان کرد.

 

لە گفتوگۆکەیاندا، باس لە ڕۆڵی ژنان کرا بۆ وەستاندنەوە دژی داگیرکارییەکان، ئەوەشخرایە ڕوو کە کەسی یەکەم دەبێتە بەرکەوتەی هێرش و داگیرکارییەکان ژنانن، هەروەها لەبارەی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی ژنان لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییەكان و قسەكردن لەسەر پرسە نەتەوەییەکان گفتوگۆکرا.

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سەرباری پاڵپشتیکردن و بەدەنگەوە هاتنی داواکارییەکانی كەنەكە، پێشنیازی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی ژنانیان کرد.

 

ت.پ