دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد کە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمین ناردبووی بڵاوکرایەوە
ڕێبەری گەلی کورد لە دیدگا بەرفراوانەکانییدا، کە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ناردبوو سەرنجی خستووەتە سەر چوار خاڵی بنەڕەتی، هەر چوار خاڵەکە لە ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
هەڵسەنگاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە چوار خاڵدا پێشکەشی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی کردبوو، لە کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە، هاوکات ڕۆژنامەی سەرخۆبوون پاش ٤٤ ساڵ لە خەباتی چاپەمەنی کۆتایهێنان بە وەشانی خۆی ڕاگەیاند.
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و وەرگرتنی بڕیاری کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری
“هەڤاڵانی هێژا!
دوای ٥٢ ساڵ، مانگ و هەفتەیەک لە مێژوویی تێکۆشانمان، بە شێوەیەکی فەرمی سەردەمێکی مێژوویی لەدوای خۆمان جێ دەهێڵین، بە مانەیەکی کۆنکرێتی دیكە، دەمانەوێت لەو سۆسیالیزمەوە، کە ئامانجی دەوڵەت-نەتەوەیە، تێپەڕین بەرەو قۆناغێکی مێژوویی و سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. هەروەک چۆن هەمووشتێک سەرەتا و کۆتایی هەیە.
سەردەمێک، لەبەر چوار هۆکاری بنەڕەتی دەبێت تێپەڕنرێت
١- لەبەر ئەوەی پەکەکە لە ڕووی جەوهەرییەوە گەیشتووە بە تەمەنی سرووشتی خۆی، پێویستە بە فەرمی کۆتایی بەو کارانە بێنێت، کە بە ناوییەوە کراون، مەبەست لەمەش کۆتایهاتنی سۆسیالیزمی بوونیادنراوە بە هۆکاری ناوخۆی، پێویست بە کردنەوەی ڕێگەیەکی نوێی سۆسیالیزم، بارودۆخی داننان و پێکهاتنی ناسنامەی کوردە.
٢- تێکۆشانی چەکداری وابەستەی ستراتیژێکە، کە ئامانجەکەی دەوڵەت-نەتەوەیە، بۆ دەرچوون و تێپەڕاندنی ئەم ئامانجە لەناو بەرنامەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەبێت خۆی بسپێرێتە یاسا و سیاسەتی دیموکراتیک، بۆیە پێویست بەوەدەکات دەستبەرداری تێکۆشانی چەکداری ببێت، پاداشت و وەڵامدانەوەی ئەمەش دانپێدانانی مافی سیاسەتی دیموکراتیکی و گەرەنتییەکەی یاسایی یەکگرتووی بەهێزە.
٣- لەبەرئەوەی کۆبوونەوە و دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتدا لەژێر فەرمییەتی پەکەکەدا قبوڵ ناکرێت، پێویستی بە کۆتایهێنان بەوکارانە هەیە، کە بە ناوی پەکەکەوە دەکرێت، کە وەک توخمێکی گرنگ بووە بە ڕۆژەڤ، ئەمەش وەک ئەنجامێک دەتوانرێت لە ڕای گشتییدا ببینرێت.
٤- لە پێناو سەردەمێکی نوێدا، پەڕینەوە بۆ ناو قۆناغی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ پێویستییە، هەم لە ڕووی ناوەڕۆکەوە هەمیش لە ڕووی فۆرمەوە ئەمە وەک ئەڵتەرناتیڤی سەردەمی دەستپێک، لەو باوەڕەدام بڕیارەکانی کۆنگرە دەربارەی کۆتایهێنان بە کار و خەباتەکانی، کە بە ناوییەوە دەکران، کۆمەڵگەی دیموکراتیک، سیاسەت و یاسایی، مێژوویی دەبن و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
سوربوون لەسەر مرۆڤایەتی سوربوونە لەسەر سۆسیالیزم.
سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوە کۆتایی هاتووە، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرکەوتووە.
٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥
عەبدوڵا ئۆجالان.”