مەترسی بەکارهێنانی منداڵان لە کامپی هۆل

ئەو منداڵانەی لە  کامپی هۆل بە تێگەیشتن لە داعش گەورە بوون و وەک ئامرازێک لە دوایین ئۆپەراسیۆندا بەکاردەهێنران، وا دەردەکەوێت کە ڕێگا بۆ مەترسییەکی گەورە بکەنەوە و بوونی داعش بەردەوام بکەن.

دلۆڤان ئاسمین

 

حەسەکە-کامپی هۆل دەکەوێتە ٤٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە، لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران "UNHCR" دامەزراوە، ماڵی ئەو پەنابەرانە بوو کە لە کاتی جەنگی کەنداو لە عێراقەوە کۆچیان کردبوو.

 

دووەم هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بووە هۆی کۆچی گەورە، لەو کاتەدا کامپی هۆل بوو بە پەناگەیەک بۆ خەڵکی عێراق کە بەردەوام بوون لە ژیانیان، لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیران و گرژییەکان لە سووریا، چەتەکانی داعش کامپی هۆلیان داگیرکرد، بەڵام بە سایەی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە و یەپەگە، کامپی هۆل بە تەواوی لە تیرۆری داعش ڕزگارکرا، لە ماوەی پرۆسەی ٢٠١٩ دا کە تێیدا باغۆز لە داعش ئازادکرا، خێزانەکانی داعش لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە لە کامپی هۆل داندراون،  ڕێژەی خێزانەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە ١٢ هەزارو ٢٠١ کەس و ژمارەی کەسی نزیکەی ٤٣ هەزارو ٤٧٧ کەسن کە لەو ژمارەیە ٣٠ هەزار منداڵ هەیە.

 

دوای نیشتەجێبوونی خێزانەکانی داعش، بەهۆی هەموو جۆرەکانی دڕندەیی وەک کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە و هتد. لەم کامپەدا کە ڕوویاندا، کامپی هۆل کابوسێکە بۆ هەمووان.

 

خەونەکانی منداڵان لەناوبران

ئەو کێشەیەی کە زۆرترین سەرنجی ڕاکێشاوە ئەوەیە کە چۆن خێزانەکان منداڵەکانیان بەخێو دەکەن، لە گەردوونی مرۆڤدا، هەموو منداڵێک خەونێکی دڵڕفێن و داهاتوویەکی هەیە کە سوود بە کۆمەڵگەکەی بگەیەنێت، بەڵام ئەو منداڵانەی لە کامپی هۆلی لەلایەن خێزانەکانی داعشەوە گەورەکراون، بە ڕق و کینەیەکی گەورەوە بۆ مرۆڤایەتی گەورە دەکرێن.

 

 

ئەو منداڵانەی لە کامپی هۆڵ دەژین لە شوێنی تایبەت پەروەردە دەکرێن و بە ناوی ئەشبال ئەلخەلیف گەورە دەکرێن، بەم شێوەیە  دەبن بە بەردەوامی تێگەیشتن و بوونی داعش. هەروەها ئەو ژنانەی کە بەرپرسیارن لەو تێڕوانینە ڕەشەی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە، کە بووەتە کابوسێک لە جیهاندا، منداڵان وەک ئامرازێکی داهاتوو ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە بوونی خۆی، تێگەیشتنی خۆی لە ڕێگەی ئایینەوە وەک تۆوێک لە مێشکیاندا پەرەپێدەدات و منداڵەکانیان فێری هەموو شێوازە پیسەکانی ژیان دەکەن لەژێر ناوی ئاییندا.

 

منداڵان وەک ئامرازێکی زایەندی بەکاردەهێندرێن

داعش هەرچەندە ئەو دڕندانەیەی خۆی ئەمە بەتێرکەر نابینیت و منداڵان بەکاردەهێنێت، تەنها بۆ ئەوەی ژمارەیان زیاد بکەن و بەردەوام بن لە نەوەی خۆیان، ئەو منداڵانەی کە هێشتا لە تەمەنی منداڵیدا نەژیاون، وەک ئامرازێکی زایەندی بەکار دەهێدرێن و هاوسەرگیری لەگەڵ زۆرێک لە ژنان دەکەن کە تەمەنیان لەنێوان ١٤ بۆ ١٥ ساڵدایە و بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن لە ڕووی جەستەییەوە نەوەی خۆیان زیاد بکەن.

 

ئەوانەی داعش ڕەتبکەنەوە سزا دەدرێن

سەرەڕای ئەوەش، ئەو منداڵانەی کە پەروەردەیان پێکرا و گەورەکراون لەژێر ناوی ئەشبال ئەلخەلیف، ئێستا وەک چەتەیەکی داعش هەڵسوکەوت دەکەن و دەبنە بەرگریکارێکی بەهێزی بیری داعش، زۆر جار ئەو کەسانەی کە چیتر ئەم بیرە لە ئایینی ڕادیکاڵ قبوڵ ناکەن و ڕەتی دەکەنەوە، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەشبال ئەلخەلیفەوە دەکوژرێن.

 

داعش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر هەموو جیهان

ئەم ڕووداوانە لە چاوی وڵاتانی نێودەوڵەتیدا نابیندرێن و بێدەنگن، وڵاتانی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لەو منداڵانەی کە ئێستا لە کامپی هۆل دەژین، بۆیە پێویستە چارەسەرێکی هەمیشەیی بدۆزرێتەوە و ئەم هەڕەشەیە ڕێگری لێبکرێت چونکە داعش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر هەموو جیهان.