هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کامپی پەنابەرانی بەلەتا

لە هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کامپی پەنابەرانی بەلەت لە شاری نابلوس لە کەناری ڕۆژهەڵاتی فەلەستین کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە داگیرکراوە، ژنێکی فەلەستینی کوژرا و  ٩ی دیکە بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کامپی پەنابەرانی بەلەت لە شاری نابلوسی ڕۆژهەڵاتی فەلەستین کە لەژێر داگیرکاری ئیسرائیل دایە، لە کاتی هێرشەکەدا سەربازانی ئیسرائیل مزگەوتەکەیان گەمارۆدا و بە چەک هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان.

 

کەسێک گیانی لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە فاریز عەبدولڕەحمانی تەمەن ١٩ ساڵ لە هێرشەکەدا بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕافیدیە، مانگی سووری فەلەستینی ڕایگەیاندووە کە ١ فەلەستینی کوژراوە و ٨ کەسی دیکە بە فیشەکی ڕاستەوخۆ و کەسێکی دیکەش بە ناڕاستەوخۆ بریندار بوون.

 

سەربازە ئیسرائیلییەکان ٢ گەنجیان لە کامپی کۆچەریی جنین کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسەوە دەستبەسەر کرد و بردیانە بازگەی نابلوس.