ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان لە خوێندنگەکانی بەریتانیادا
زیاتر له ١٠٠ خوێندنگە له شوێنه جیاوازە‌كانی بەریتانیادا تۆمەتبارکراون بە ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵان، به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی پۆلیس ده‌ستدرێژی و دژایه‌تی ره‌گه‌زی مێینه له ناو قوتابیان له سه‌رانسه‌ری خوێندنگە حكومی و تایبه‌ته‌كان بڵاوبووەته‌وه.
ناوەندی هەواڵ
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا به هه‌زاران كه‌س له ڕێگای ماڵپه‌ری everyonesinvited.uk کە تایبەت بە پرسی دەستدرێژی لە خوێندگەکاندا دروستکراوە، شاهێدییان لەسه‌ر ڕوودانی ده‌ستدرێژی و دژایه‌تی ژنان له ناو قوتابخانه‌كانیان داوه.
له ناو یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له ٦٥٠٠ كه‌س بە ناوی نادیار باس له چیرۆكی سامناک و نامۆ دەکەن كه له ژماره‌یه‌ك له خوێندنگەکاندا ڕوویان داوە.
دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ری everyonesinvited سۆما سارا له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئۆپزێرڤه‌ر-Observer نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كلتوری ده‌ستدرێژی له‌ناو ئه‌و ژماره زۆره‌ی خوێندنگە حكومی و تایبه‌تییه‌كان كه مایه‌ی ڕه‌خنه‌كردنه، سۆما سارا ئاماژەی بەوەشدا: ئه‌مه بابه‌تێكی جیهانییه له دوای ئه‌م ڕووداوانه ده‌بێت چاو و پێداچوونه‌وه‌مان ته‌نیا له‌سه‌ر خوێندنگەکان نەبێت، چونكه ئه‌م جۆره توندوتیژی و تاوانانه ده‌كرێت له هه‌موو شوێنێك و كاتێكدا ڕووبدات.
له ڕاپۆرتێكدا هۆشداری ده‌درێته به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی خوێندنگەکان بۆئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی جددی بۆ ئه‌م ڕووداوانه بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونیان به ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی و پاراستنی قوتابیان ئه‌م قوتابخانانه داده‌خرێن.
ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی لەوەش کردووە منداڵان ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێکسی بوونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی منداڵان پارێزراو سەلامەت بن پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە.
ت.پ