لە جولەمێرگ بوومەلەرزە ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلە لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ ڕوویدا و لە ناوچەکانی دەوروبەری هەستی پێکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلەی ڕێختەر لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جولەمێرگ لە باکووری کوردستان ڕوویدا و لە شارەکانی دەوروبەری هەستی پێکرا.

 

بە پێی زانیارییەکانی بەشی بوومەلەرزە لە بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتەکان-ئافاد، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٦:٠٩ خولەکی ئەمڕۆ لە ٧  کیلۆمەتر ژێر زەوییەوە ڕوویداوە.

 

عەلی چەلیک، پارێزگاری جولەمێرگ لە هەژماری تۆڕی میدیایی خۆی سەبارەت بە بوومەلەرزەکە ڕایگەیاند، "دوای بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٤.٣ پلەی ڕێختەر، تا ئێستا هیچ دۆخێکی نەرێنی سەریهەڵنەداوە".