مریەم ئەکبەری مونفەرەد سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

زیندانی سیاسی مریەم ئەکبەری مونفەرەد سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە دۆسیەیەکی نوێدا سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر مریەم ئەکبەری مونفەرەد، زیندانی سیاسی سەپاند، کە ماوەی ١٥ ساڵە لە زیندانی ڕەندان لە شاری سەمنان زیندانە.

 

لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٣دا دەسەڵاتدارانی ئێران، تۆمەتەکانی "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی"، "کۆبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی وڵات"، "بڵاوکردنەوەی درۆ"، "سووکایەتیکردن بە خامنەیی" و "هاندانی خەڵک بۆ پەکخستن سیستمی گشتی وڵات"یان بۆ مریەم ئەکبەری مونفەرد، زیندانیکراوی ئێران زیاد کرد.

 

مریەم ئەکبەری مونفەرد لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە ٥ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ لە تۆڕی ئەلیکترۆنیدا" بە دوو ساڵ زیندانیکردن و سەرپێچی ١٥ ملیۆن تمەن سزای بەسەردا سەپێندرا.

 

جێی ئاماژەیە، مریەم ئەکبەری مونفەرد تەمەنی ٤٨ ساڵە و دایکی ٣ کچە، سێ براکەی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە هەمان کاتدا لەگەڵ شەپۆلی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە سێدارە دراون و لەم ساتەدا مافی پارێزبەندی لە خۆشی زەوت کراوە.