ڕفێنەری ژنێک سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا

دادگای تاوانەکانی میسان لە عێراق سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر ڕفێنەری ژنێکدا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ٩ی ئاب دادگای تاوانەکانی میسان سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تاوانباری ڕفاندنی ژنێک بە زۆرەملێ لە شارۆچکەی عەلی غەربی لە دەرکرد.

 

میدیاکانی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ڕفێنەرەکە لەگەڵ کەسانی دیکەدا، ژنێکیان ڕفاندووە، دوای ئەوەی لێیان داوە، چاوی بەستراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە، بۆ بەدەستهێنانی پارە لە خێزانی ژنەکە بەکاریان هێناوە.

 

دەسەڵاتی دادوەری ئاماژەی بەوەشکرد، "سزای تاوانبار بە پێی بڕگەکانی ماددەی ٤٢٢ی یاسای سزادان دەرچووە.