ناهۆشیاری لە کەرتی تەندروستیدا بوووەتە هۆی زیادبوونی نەخۆشی

ڕەحاب بەلیدی، سپۆڕی بواری منداڵبوون، سەرنجی بۆ ئەو گرفتە تەندروستییانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە ڕاکێشا و ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ژنانی تونس زانیارییان لەسەر تەندروستی نییە، ڕووبەڕووی نەخۆشی زیاتر دەبنەوە.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- ژنانی تونس هەندێک کات ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی جیاواز دەبنەوە کە چارەسەریان ئەستەمە، یاخود قورسە و کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر زۆرێک لە نەخۆشیەکان، هۆکارەکەشی کەمی هۆشیاری لە بواری تەندروستیدایە.

 

ڕەحاب بەلیدی، پسپۆڕی بواری منداڵبوون، سەبارەت بە دۆخی ئێستا ڕوونیکردەوە کە زۆرێک لە نەخۆشیەکان بەهۆی نەزانییەوە دروستدەبن و وتی: ئەگەر نەخۆشیەکان زوو دەستنیشان بکرێن، ئەوا بە خێرایی چارەسەر دەکرێن، ئێمە بە پێویستی دەبینین کە ژنانی تونس ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن، بۆ نموونە لە شێرپەنجەی ملی منداڵدان و هەندێک نەخۆشی ژنانە کاریگەری دەروونی و جەستەیی دروستدەکەن.

 

"بەهۆی نەبوونی زانیاری لەبواری تەندروستیدا نەخۆشیەکان پەرەدەسەنن"

ڕەحاب بەلیدی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ژنان زانیاریان نییە بۆ ئەوەی خۆیان لە نەخۆشییەکان بپارێزن، هەروەها ئاگاداری نیشانەکانیش نین، زۆرێک لە ژنان نازانن چۆن لە ماڵەوە پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بکەن، هەندێکجار نەخۆشیەکەیان دەگاتە ئاستێکی خراپ پاشان درکی پێدەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی چارەسەری قورس بە تێچووی زۆری بوێت.

 

"نەخۆشییە جەستەییەکان نەخۆشییە دەروونییەکان دروستدەکەن"

ڕەحاب بەلیدی وتیشی: کاتێک نەخۆشی ژنان دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار، کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی و جەستەیی دروست دەکات، هەروەها باری دەروونییان تێکدەچێت، چونکە ژنان لە ژیانیاندا هەمیشە چالاکن، کاتێک دەچنە دۆخێکەوە کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە هەست بە نائاسوودەیی دەکەن، هەر بۆیە کاریگەری لەسەر جەستەیان دروستدەکات.

 

ڕەحاب بەلیدی لە کۆتاییدا دەڵێت: هەرچەندە ژنان زانیاری زیاتریان هەبێت، دەرفەتی زیاتریان دەبێت بۆ لێکۆڵینەوە و پاراستنی تەندروستی خۆیان، نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجەی مەمک یان ملی منداڵدان دەتوانرێت بە دەستنیشانکردنی پێشوەختە چارەسەر بکرێن و ئەگەری چاکبوونەوەیان زیاترە.