سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا قەیرانی ئاوی دروستکردووە

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا ئاوی وێستگەی ئیلۆکی بڕی و وەک سیاسەتی جینۆساید بەکاری هێنا، کەمترین ئاو بۆ شاری تل تەمر دابین دەکات.

سورگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- وێستگەی ئیلۆک وێستگەیەکی ئاوە کە ئاو بۆ شارەکانی سەرێکانی، تل تەمر و حەسەکە لە کانتۆنی جەزیرە دابین دەکات، وێستگەکە لەگەڵ داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە زیانی بە ٣ ملیۆن هاوڵاتی گەیاند و بێ ئاوی کردن، ئێستا خەڵک تووشی کێشە بووە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە.

 

دەیان سەرچاوەی ئاوی تایبەت لە شار و گوندەکاندا هەن کە پێش قەیرانی سووریا بۆ کشتوکاڵ هەڵکەندراون، بەڵام ئێستا کراونەتە سەرچاوەی ئاو بۆ خەڵک و کۆچبەران، لە ئێستادا نزیکەی ٩٤ مەتر سێجا ئاو بۆ کۆمەڵگەکان، کۆچبەران و ناوچەکانی هێڵی شەڕ بە درێژایی چیای قەزوانان دابین دەکرێت.

 

لەگەڵ داگیرکردنی سەرێکانی ئاوەکەش بڕدرا

حەمدیە حەسەن، ئاماژەی بەوەکرد سەرچاوەکانی ئاوی تل تەمر بڕاوە و وشک بووە دەڵێت: سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی تل تەمر لە کۆنەوە ڕووباری خاپوور بووە، دوای بڕینی ئاوەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە خەڵک بیری ئاوی خۆیان بەکاردەهێنن، ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، تل تەمر ڕووبەڕووی هەمان کێشە بووەوە، بەڵام خەڵک دەیتوانی بە دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ ئەم کێشە کاتییە چارەسەر بکات، وێستگەی ئیلۆک لە دوای شۆڕشەوە بووە سەرچاوەی ئاوی تل تەمر.

 

تەنها پێنج بیری ئاو بۆ سێ هەزار کۆچبەر دابینکراوە

حەمدیە حەسەن، ئاماژەی بەوەکرد کە بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگە و چارەسەری جێگرەوەدان بۆ دابینکردنی ئاو، وتی: کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ نموونە بیرێکی ئاومان هەڵکەندووە، ٣٠ گوند لەسەر هێڵی خاپوور سوودی لێ وەردەگرن.

 

مۆڵەت بە بیرەکان دەدرێت، بەڵام ئاوی ژێر زەوی کەم دەبێتەوە

حەمدیە حەسەن ڕایگەیاند، مۆڵەتی شەقام و چالاککردنی بیری ئاو بۆ خەڵک دابین دەکەن، دەشڵێت: تەنها بۆ ئەمساڵ مۆڵەتی بیر بۆ شەقامەکان پێشکەش دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ٤٩ بیر لە تل تەمر و ناوچە گوندنشینەکان هەڵکەندراون و خراونەتە خزمەت هاوڵاتیانەوە، بەڵام ئەمانە پڕۆژەی کاتین و بە پێی پێویست ئاو دابین ناکەن و تەنها دەتوانن بۆ سێ ساڵی داهاتوو ئاو دابین بکەن، چونکە ساڵانە وشکە ساڵی زیاد دەکات و ئاوی ژێر زەوی کەمدەبێتەوە.

 

وتیش: بۆ بەشی ئیکۆلۆژی، فێنککەرەوەی ئاومان تەرخانکردووە بۆ ئاودانی دارەکانی ناو شار، بۆ ئەوەی وشک نەبن و ئۆکسجینیان پێبدرێت بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ئێستا کەم ببێتەوە و سروشتنی شارەکە هەمیشە بە جوانی بمێنێتەوە.

 

هاوڵاتیان چارەسەری بنەڕەتییان دەوێت

حەمدیە حەسەن جەختی لە جێبەجێکردنی چارەسەری درێژخایەن کردەوە، نەک چارەسەری کاتی، وتی: لەم دۆخەدا کە تێیدا دەژین، بۆ ماوەیەکی زۆر ناتوانین خزمەتگوزارییەکی باش لە بواری ئاودا دابین بکەین، نابێت بیری خوێ هەڵکەنین بۆ ئەوەی بگەینە هەموو ماڵێک،بەهۆی ئەوەی کە ناتوانین پشتگیری پڕۆژەیەکی باشتر بکەین، ئاوی خوێ بەسەر ئاوەکەدا دەڕژێت، چونکە زۆرترین ڕێژەی خوێی تێدایە هۆکارەکەی تر ئەوەیە کە تەندروست نابێت بۆ منداڵەکان بۆ خواردنەوە، دەبێتە هۆی زۆرێک لە نەخۆشیەکان، ئەندازیارانی بایۆلۆجی لێکۆڵینەوەیان لەم پڕۆژەیە کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو نییە و زیانێکی زۆری ماددی و تەندروستی هەیە.