تاژێ سەردانی ژنانی عێراقی کرد

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ لە بەغدا لەگەڵ ژنان دانیشت و بارودۆخی ژنان و بەتایبەت ژنانی ئێزدی و سەرجەم ژنانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

شەنگال

 

بە نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ کۆبوونەوە لەگەڵ ژنانی چالاکی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە عێراق ئەنجام دەدات.

 

دوێنێش لە چوارچیوەی سەردانەکەدا تاژێ لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی عێراقی کۆبوونەوە، هاوکات لەگەڵ  بەشی ژنانی کۆمەڵگەی کوردی ئازادی فەیلی هەر لە شاری بەغدا کۆبوونەوە، گفتوگۆ لەسەر فەرمان و دەستکەوتەکانی ژنانی ئێزدی لە ماوەی ١٠ ساڵی ئازادی شەنگالدا کرا.

 

لە کۆبوونەوەکاندا ئەو فەرمانەی کە بەسەر پێکهاتەی ئێزدیدا هات و کوشتن و ڕفاندنی ژنان باسی لێوەکرا، هەروەها هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال، ئامانجی دامەزراندنی تاژێ و یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە، گرنگی خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال کە چەند کاریگەری ئەرێنی دەبێت ئەگەر سیستەمی لە عێراق بە فەرمی بکرێت، تاوتوێ کرا.

 

لە دیدارەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە پەیوەندی نێوان ژنانی ئێزدی و سەرجەم ژنانی عێراق دەبێتە هۆی بنیادنانی ژیانێکی ئارام و یەکسان لە عێراق، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لەلای خۆیانەوە کار بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە بکەن.