ئەندامانی کژار پشتگیریان لە هەڵمەتی تاژێ بۆ خۆپاراستن کرد

ئەندامانی کژار بە پەیامەکانیان پشتگیریان لە دەستپێشخەریی تاژێ کرد بۆ هەڵمەتی "لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان ببە بە دەنگی خۆبوون".

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵمەتی  "لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان ببە بە دەنگی خۆبوون"، کە لە ٨ی ئادار لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێوە دەستی پێکرد، بە چالاکییەکانی بەردەوامە، ژنانی ڕێکخراوەکان پشتگیری لە هەڵمەتی خۆپاراستنی تاژێ دەکەن و بە گرنگ هەڵی دەسەنگێنن.

 

ئەندامانی کژار بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بەشدارییان لە هەڵمەتەکەی تاژێ کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵیان و دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە.