"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووینە خاوەن ناسنامە"

لە گەڕەکی ئەلتەی شاری قامیشلۆ ژنان پارێزنامەی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە، ئەو ژنانەی بەشداربوون وتیان: بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووینە خاوەن ناسنامە.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- ساڵی ٢٠٢٢ ماڵی ژنان لە گەڕەکی ئەلتەی دروستکرا، کە پێش ساڵی ٢٠٢١ لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی شامدا بوو، ماڵی ژنان لە گەڕەکی ئەلتەی کارێکی زۆر ئەنجام دەدات و پەروەردەی جۆراوجۆر پێشکەش بە ژنان دەکات، نزیکەی سێ مانگە ماڵی ژنان دەستیکردووە بە خوێندنەوەی بەرگیرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

"ماوەی سێ مانگە بەرگرینامەکانی ئۆجالان دەخوێندرێتەوە"

یاسەمین عیسا، بەڕێوەبەری ماڵی ژنان لە گەڕەکی ئەلتەی باسی لە سەرەتای خوێندنەوەی بەرگیرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی: نزیکەی سێ مانگە دەستمان بە خوێندنەوەی کردووە، بینیومانە کە ژنانی پێکهاتەی عەرەب پێویستیان بە خوێندنەوەی بەرگرینامەکان هەیە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژنان هەیە و گۆڕانکاری زۆر لەگەڵیان دەکات، نزیکەی ٣٠ ژن بەشداری پەروەردەکان دەکەن و ئەنجامێکی سەرکەوتوویان هەیە.

 

"گۆڕانکاری ئەرێنی ڕوودەدات"

یاسەمین عیسا جەختی لە گرنگی خوێندنەوەی بەرگرینامەکان و کاریگەرییان لەسەر ژنانی عەرەب کردەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژنانی عەرەب کاریگەرییان لەسەرە بە هەموو کارێک کە دەیکەین و گۆڕانکاریی ئەرێنی لەگەڵیاندا ڕوودەدات، ژنانی گەڕەکەکە بڕیاریان دا بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بخوێنینەوە، وشە بە وشە گفتوگۆ و لێکدانەوە بە خوێندنەوەی هەر لاپەڕەیەکی ئەنجام دەدرێت، ئەوان خۆیان بە خوێندنەوەی بەرگرینامەکان زۆر دڵخۆشن، عەقڵیەتیان دەگۆڕێت، ڕاستییەکان دەربارەی ژن و ناساندنی مافەکانی ژنان دەزانن، خاوەن بڕیار و ئیرادەی خۆیانن، ئەمڕۆ دەبینین ژنانی عەرەب لە هەموو دامەزراوەیەکدا کار دەکەن و بەشێکیان لە ئاستی بەڕێوەبردندان، ئەمەش لە سایەی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدایە.

 

"لە ڕێگەی خوێندنەوەی بەرگرینامەکانەوە زانیاری لەسەر مافەکانی ژنان دەزانین"

ژنێکی پێکهاتەی عەرەب بەناوی خاتوون عەبدولڕەزاق باسی له خوێندنەوەی بەرگرینامەکان تیشکی خستەسەر عەقڵیەتی پێکهاتەی عەرەبی پێش شۆڕش و دوای شۆڕش، ئاماژەی بەوەکرد، بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بوونەتە خاوەن شوناس و ئیرادە، وتی: بە خوێندنەوەی بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجمان فێربوونی مافەکانی ژنانە، فێری مافەکانمان دەبین وەک ژنانی عەرەب ئێمە کاریگەری ئەو بەرگرینامەیەمان لەسەرە چونکە ڕێبەر ئاپۆ خاوەن بیری نەتەوەی دیموکراتیکە.

 

"ژنانی عەرەب بە خوێندنەوەی بەرگرینامەکان بوونە خاوەن ناسنامە"

خاتوون عەبدولڕەزاق باسی لە سەختییەکانی خۆی کرد لە سەرەتای پەیوەست بوون بە چالاکییەکانی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە دوای ئازادکردنی گەڕەکی ئەلتەیی و لە کۆتاییدا وتی: پێش ئازادکردنی گەڕەکی ئەلتەیی، من لە ژێر عەقڵییەتی کۆیلایەتی دەژیام، بەڵام دوای ڕزگارکردنی گەڕەک، وردە وردە ئەو عەقڵیەتە گۆڕاوە ئەمەش لە سایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا هەموو شتێک لەگەڵ کاتدا دەگۆڕێت، لە ڕێگەی سەردانەکانی ڕێکخراوی کۆنگرە ستارەوە، هەرگیز پەشیمان نابینەوە لە ناسینی تەڤگەری ئازادی و لەگەڵ ڕێبەر فەلسەفەی ئاپۆ، ئێمەی ژنانی عەرەب بووینە خاوەن ناسنامە، بە هەموو ژنانی پێکهاتەکان دەڵێم دەست بکەن بە خوێندنەوەی بەرگرینامەکان، چونکە ئەم بەرگرینامانە گەورەترین پەروەردەن.