توندوتیژی ئەلکترۆنی؛ ئامرازێکی شەڕی تایبەت دژی ژنان
دوای سەرهەڵدانی ئینتەرنێت، ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژیانەی کە 'جیهانی ئەلکترۆنی'یان پێشکەش بە کۆمەڵگەی ئەمڕۆ کردووە، ژنان ڕووبەڕووی فۆرمێکی نوێی توندوتیژی دەبنەوە.
نورا دەنیز
توندوتیژی وەک ئامرازێک کە لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتیەوە هەبووە و هەمیشە ڕەنگی خۆی دەگۆڕێت، هەندێک جار لەلایەن تاکەکانەوە ئەنجام دەدرێت، هەندێکجار لەلایەن جەماوەرەوە، هەندێکجار لەلایەن دەوڵەتەکانەوە، بەڵام هەمیشە لەلایەن عەقڵیەتی باڵادەستی پیاوەوە بەڕێوەدەبرێت، توندوتیژی چەمکێکە کە بە درێژایی ساڵان گۆڕانکاری هاوتەریب لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دروست دەکات، دەسەڵات بە فشارەکانی میکانیزمە دەوڵەتییەکان و دەستبەسەرداگرتنی مافەکان و زەوتکردنی ئاسایش و ئازادی پێناسە دەکرێت، سیستمی پیاوسالاری دەوڵەت هەمیشە توندوتیژی وەک فەرمانڕەوایەک بەکارهێناوە، ئێستاش توندوتیژی لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە لە زۆر ڕووەوە دژ بە ژنان دەکرێت و پیاوانیش ئەو کارە دەکەن.
بەهۆی ئەوەی ئامرازە نوێیەکانی میدیایی جێگەی میدیای کۆن دەگرێتەوە، ئینتەرنێت بووەتە یەکێک لە داهێنانە گرنگەکان، داهێنانی ئینتەرنێت و پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی هاوڕێی، ژینگەیەکی نوێی "جیهانی ئەلکترۆنی"ی بە کۆمەڵگەی ئەمڕۆدا ناساندووە.
ڕەگی توندوتیژی ئەلکترۆنی نایەکسانی ڕەگەزییە
دەتوانین بە کورتی پێناسەی توندوتیژی ئەلکترۆنی بکەین بە هەموو ئەو کردارانەی کە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی تۆڕی میدیاوە ئەنجام دەدرێن، وەک هەڕەشە، سووکایەتی، پەیامی ناوەڕۆکی سێکسی، دەستوەردان لە تۆڕی تایبەتی کەسێک و ئەو کردارانەی کە وا لە مرۆڤ دەکەن هەست بە نائارامی بکەن.
ڕەهەندی دەروونی ئەم پێناسەیە زۆر قووڵتر و جددیترە، بنەمای توندوتیژی ئەلکترۆنی نایەکسانی جێندەرییە و عەقڵیەتی دەوڵەت-پیاوی باڵادەست توندوتیژی لە هەموو بوارێکدا بڵاو دەکاتەوە و وەک ئامرازێک بۆ بوونی خۆی بەکاری دەهێنێت، پێشکەشکردنی جەستەی ئایدیالیزەکراو لە میدیادا لە ڕێگەی کاریگەرەکان و کەسایەتییە ناودارەکان و مۆدێلەکانەوە کە تایبەتمەندی جەستەیی ستانداردیان هەیە، دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر مرۆڤەکان هەبێت لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە.
ئامرازەکانی میدیای ئەلکترۆنی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لەم گۆڕانکارییەدا، لە میدیای ئەلکترۆنیدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە هەبوونی جەستەی تەواو سروشتییە، بەتایبەتی لە فەیسبووک و ئینستاگرامدا، میدیای ئەلکترۆنی شەرعیەت بەو جەستە دەدات کە بە نەشتەرگەری جوانکاری دروستکراون، کاتێک ئەم کارە دەکات، شێوازی جەستە بۆ هەردوو ژن و پیاو دیاری دەکات؛ خوازراوە هەموو مرۆڤەکان بکەونە ئەم پۆلەوە، ئەمڕۆ تێڕوانینی سەرمایەداری بۆ جوانی بۆ ژنان لە ئاستێکی سەرسوڕهێنەردایە و بە تایبەتی ئەو ژنانەی لە ژێر چاوی ئەپڵیکەیشنە ئەلکترۆنییەکانی میدیادان، هەست بە ناچاری دەکەن کە لەگەڵ ستانداردەکانی جوانکاریدا بگونجێن، میدیای ئەلکترۆنی خەریکە تێڕوانین بۆ جوانی ستاندارد دروستدەکات و ڕۆژ بە ڕۆژ خواست لەسەر جۆری جەستە زیاد دەکات.
توندوتیژی ئەلکترۆنی پێویستە وەک پرسێکی جددی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت
هەوڵدان بۆ کەموکوڕی جەستە دەبێتە هۆی فشارێکی دەروونی و کۆمەڵایەتی زۆر لەسەر ژنان، ئەو ژنانەی لە میدیاکاندا بۆ جەستەی جوان پێشکەش دەکرێن، دەبێت هەمیشە هەوڵ بدەن دوور بکەونەوە لە ڕێگەی گەیشتن بە جەستەی ئایدیاڵ، پێشنیارێکی زۆر کە لەژێر ناوی "پەیامی ئەرێنی"دا دەدرێن و یاسایەکی زۆر کە پەیڕەو دەکرێن لەکاتی پەیڕەوکردنی ئایدیاڵێکی هەڵە سەبارەت بە جەستەیان، تادێت دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان ڕووبەڕووی کێشەی دەروونی ببنەوە، لە کاتی ڕەچاوکردنی ئەزموونەکانی ژنان لە توندوتیژی و کاریگەری ئەو ئەزموونانە کە زیانیان لێکەوتووەتەوە، پێویستە توندوتیژی خێزانی وەک کێشەیەکی جددی سەیر بکرێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، پێویستە ئەو توندوتیژییە ئەلکترۆنییە بناسرێت کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بکرێت و هەمیشە دڵنیا بین لەوەی کە ژنان چۆن ڕووبەڕووی ئەم توندوتیژییە دژە سێکسییە دەبنەوە، ئەویشبە بەهێزکردنی ناوچەکانی خەبات، کە هێرشەکان لەم بوارەدا لەناو دەچن.