تاژێ و یەژەشە بە پەیامێکی هاوبەش پیرۆزباییان لە "کۆنفرانسی ڕێبەرایەتی" کرد

لە پەیامی هاوبەشیاندا بۆ کۆنفڕانسی ڕێبەرایەتی، تاژێ و یەژەشە ڕایانگەیاند: ئەوانەی دڵیان لە پێناوی ئازادیدا لێدەدات، لە هەر کوێ بێت، دەبێت خەباتی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر و زیاتر بکەن.

شەنگال

 

ڕێپێوانی ئازادی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و داواکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ئەوروپا لە سێ ناوەندەوە لەلایەن گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە دەستیپێکرد، لە ١٥ی شوبات لە ستراسبۆرگی فەڕەنسا بە ڕێپێوان و گردبوونەوە کۆتایی هات، بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لە ١٦ی شوباتدا کۆنفرانسی ڕێبەرایەتییان ئەنجامدا.

 

سوهام شەنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ بە ناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، هێزا شەنگالی، فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە پەیامێکی هاوبەشیان بۆ کۆنفرانسەکە نارد.

 

"تێکۆشانی هاوڕێیانی ئینتەرناسیۆنالیستمان بۆ ژنانی ئێزدی پیرۆزە"

سوهام شەنگالی لە پەیامەکەیدا بە ناوی تاژێ-وە پێشوازی لە کۆنفرانسی ئینتەرناسیوناڵیستی ستراسبۆرگ کرد و وتی: تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە، وەک ژنان و کۆمەڵگە، وەک هەموو گەلان، پێکەوە خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاد دەکەین و بەهێزتری دەکەین، چونکە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو گەلە، ئازادی هەموو کۆمەڵگەکان و بەتایبەتی ئازادی هەموو ژنانە، کاتێک وەک کۆمەڵگە و ژنان پێکەوە خەبات بەهێز دەکەین، دەتوانین بە زوویی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستبهێنین، هەموو کۆمەڵگەکان و هەموو گەلان دەتوانن لەسەر بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕێکبخەن و ڕێگا بۆ ئازادی هەموو کۆمەڵگەکان خۆش بکەن، خەباتی هاوڕێ ئینتەرناسیۆلیستەکانمان زۆر پیرۆز و مانادارە، خەڵکی ئێزدی، بەتایبەتی ژنانی ئێزدی، لە هەر شوێنێک کە دەکرێت، پێویستە ئەو کەسانەی کە دڵیان بۆ ئازادی تێدەکۆشێت خەباتیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر بکەن.

 

بانگەواز بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان کرا

بە بیری ڕێبەر ئاپۆ، هەموو کۆمەڵگەکان دەتوانن ژیانێکی نوێ لەسەر خاک و وڵاتەکانیان بونیاد بنێن، بیری ڕێبەر ئاپۆ چارەسەرێکە بۆ ژیانێکی ئازاد، بۆ ژیانێکی دیموکراتیک، یەکسان و دادپەروەرانە،  وەک کۆمەڵگە دەتوانین بە زوویی تێکۆشان زیاد بکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستبهێنین، لەبەر ئەوە خەباتی هاوڕێ ئینتەرناسیولیستەکانمان، بەتایبەت ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست، زۆر گرنگە، وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ لە ٨ی ئادار هەڵمەتێک لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان دەست پێدەکەین، ١٠٠ دەنگ دژی کوشتنی ژنان هەیە ١٠٠ دەنگ بۆ خۆپاراستن، هیوادارین هەموو لایەک لەم هەڵمەتەدا بەشدار بن و هەموومان پێکەوە دژی کۆمەڵکوژی ژنان بوەستینەوە، ڕێکخستنی بیری ڕێبەر ئاپۆ بە مانای تێکۆشانە لە دژی کۆمەڵکوژکردنی ژنان، بۆیە بانگەوازی بەهێزکردنی تێکۆشانمان دەکەین کە بەم زووانە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستبهێنین.

 

"ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو کۆمەڵگە و ژنانە"

هێزا شەنگالی، فەرماندەی یەژەشە ئەم پەیامەی نارد و وتی: بە ناوی یەکینەکانی ژنانی شەنگال، وەک ژنانی شەنگال سڵاو لەو کۆنفرانسە و ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، گرنگی و مانایەکی گەورەمان هەیە بۆ بەهێزکردن و زیادکردنی خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە وەک ژنان بەشدارییەکی زیاتر لەو چالاکییانەدا بکەین و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین، پێویستە ئەم خەباتە زیاد بکەین و بەهێز بکەین، چونکە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو کۆمەڵگە و ژنانە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لەم ڕووەوە، بەتایبەتی داوا لە ژنان دەکەین کە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەکی قوڵ بگێڕن لەم ڕێپێوانەدا و پێکەوە ئەم خەباتە زیاد بکەن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستبهێنن، زۆر گرنگە کە تێکۆشان و بەرخۆدان تا کۆتایی گەورەتر بێت، وەک ژنانی ئێزدی خۆمان لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکدەخەین و خۆمان و کۆمەڵگەکەمان دەپارێزین، بیری ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو کۆمەڵگەیانەیە کە دەیانەوێت خۆیان ئازاد بکەن، لەبەر ئەم هۆکارە ئەم خەباتە زیاد دەکەین، چونکە ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین، جارێکی دیکە بە ناوی یەژەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین کە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکە و ڕێپێوانی درێژدا کردووە و هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین.