"ڕێبەر ئۆجالان دەریخست کە ژنان هێزی گۆڕینی کۆمەڵگە و داڕشتنی چارەنووسی خۆیان هەیە"

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان-ڕاوا لە پەیامێکیدا بۆ ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕۆژئاوا، هاوسۆزی خۆیان ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان-ڕاوا لە پەیامێکیدا بۆ ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕۆژئاوا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی خستەڕوو.

 

ڕاوا جەختی لەوە کردەوە: پەیوەندی نێوان گەلی کورد و ئەفغانستان تەنیا ئازارێکی هاوبەش نییە، بەڵکو لە خۆڕاگری و کۆڵنەدانی هاوبەشماندایە.

 

دەقی تەواوی ناوەکە بەم شێوەیەیە:

 

هەڤاڵانی خۆشەویستی ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕۆژئاوا،

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان-ڕاوا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ هەموو ئازادیخوازانی ڕۆژئاوا، کە یەکگرتوویی خۆیان بۆ پشتیوانی لە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی سەلماندووە، نیشاندەدات.

 

زیاتر لە نیو سەدە ژنانی ئەفغانستان بارگرانی قورسی ئیمپریالیزم و ڕژێمە سەرکوتگەرە بناژۆخوازەکانیان لە ئەستۆ گرتووە، حکومەتی ئەم دواییەی تاڵیبان ستەم و چەوساندنەوەی ئێمەی توندتر کردووە، تاڵیبان بە تەواوی ماف و کەرامەتی ئەو ژنانەی پشتگوێ خستووە و لە ماڵەکانیاندا گیریان کردوون و حیجابی ناچاری سەپاندووە و هەموو ئەو گەنجانەی کە پەیڕەوی لێناکەن، دەستگیر کردووە، سەرەڕای ئەم دۆخە، ژنانی ئەفغانستانیش وەک هاوتا ژنەکانیان لە سەرانسەری جیهاندا، لە بەرامبەر هەڕەشە و زیندانیکردن و توندوتیژیدا خۆڕاگر بوون.

 

پەیوەندی نێوان گەلی کورد و ئەفغانستان تەنیا ئازارێکی هاوبەش نییە، بەڵکو لە خۆڕاگری و کۆڵنەدانی هاوبەشماندایە، ئێمە ئیلهاممان لە ئازایەتی خوشکە کوردەکانمان وەرگرتووە کە شانبەشانی هاوسەنگەرە پیاوەکانیان خەباتیان کردووە، بزووتنەوەی ژنان لە ئێران نموونەی پابەندبوونی نەلەرزەی ژنە تێکۆشەرەکانە لە بەرامبەر سەختیدا

 

ڕێبەرایەتی بەڕێز ئۆجالان دەریخست کە ژنان هێزی گۆڕینی کۆمەڵگە و داڕشتنی چارەنووسی خۆیانیان هەیە، بۆ ڕێزگرتن لە هەڤاڵانی زیندانیکراو و قارەمانە شەهیدەکانمان، پێویستە لە جێگای ئەوان بەردەوام بین لە تێکۆشان بۆ حوکمڕانی ئازادی و دادپەروەری لە خاکە چەوساوەکانماندا، وەرن، تا ئیمپریالیزم و توندڕەوی ئایینی لە دژی ئێمە یەکدەگرن، با وەک ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ پێکەوە لە دژی ژنکوژی و داگیرکاری و نادادپەروەری و چەوساندنەوە بوەستینەوە.

 

با ئایندەیەکی دوور لە زیندان و ئەشکەنجە بنیات بنێین!

 

هاودەنگی، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان -ڕاوا، شوباتی ٢٠٢٤