داستانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ: شێخ مەقسوود

ئەو ژنانەی کە بەرخۆدانی شێخ مەقسوودیان لە شاری حەلەب بینیوە، وتیان: بەرخۆدانێکی گەورەمان لە دژی هێرشەکان کرد و سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، لە شێخ مەقسوود گەلێک داستان و چیرۆک نووسرانەوە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ڕۆژی ١٦ی شوباتی ٢٠١٦، ٢٧ چەتەی جەبهەت ئەلنوسرە هێرشیان کردە سەر گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب، خەڵکی گەڕەکەکە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بەردەوام بن لە بەرخۆدانیان و ڕێگە نەدەن ئەو چەتانە بچنە ناو گەڕەکەکانیانەوە، هێرشەکان لەلایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە تێکشکێنراون و بەرخۆدانێکی مێژووییان لە دژی ئەو هێرشانە ئەنجامدا.

 

هێرشەکان بۆ ماوەی ٨ مانگ لە دژی گەڕەکی شێخ مەقسوود بەردەوام بوون، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بە ئیرادەی گەل و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە شکستی پێهێنرا و هەڵمەتی ڕزگارکردنی گەڕەکەکە دەستیپێکرد و سەرکەوتوو بوو.

 

ئەو ژنانەی لە بەرخۆدانی شێخ مەقسوود درێژەیان بە خەبات و تێکۆشان داوە، بۆچوونی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی سەبارەت بە تێپەڕینی ٨ ساڵ بەسەر هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود و باسیان لە ساتەکانی بەرخۆدان کرد.

 

"ئیرادەی بەرخۆدان سەرکەوت"

فاتیمە تاهیر باس لە ساتەکانی هێرشی چەتەکان دەکات بۆ سەر گەڕەکی شەکس مەقسوود و دەڵێت: زیاتر لە ٢٥ گروپی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئێمە دانیشتووانی گەڕەکەکەمان ئاگادارکردەوە کە بەرخۆدان دژی هێرشەکان بکەن، سەرەڕای گەمارۆ و نەبوونی پێداویستییەکان لە گەڕەکەکەمان، هێشتا دەستبەرداری بەرخۆدانمان نەبووین و تا کۆتایی لە گەڕەکەکەدا ماینەوە، بەهۆی هێرشەکانەوە دەرمان و نەخۆشخانە و پزیشک و پێداویستییە ژیانییەکان لە گەڕەکەکەدا نەمان، بوونی ئێمە لێرە وایکرد بەرخۆدانی شێخ مەقسوود سەرکەوتوو بێت و گەڕەکەکە لە دەستی چەتەکانی داگیرکەر ڕزگاری بوو، زیاتر لە ٦ مانگ لە ناوەڕاستی تۆپ و هێرشی چەتەکاندا بووین و هێزمان لە شەڕڤانانمان وەرگرت، هیچ دەوڵەتێک یان شوێنێکی بەرژەوەندخواز پاڵپشتی بەرخۆدانی ئێمەی نەکرد و لەگەڵ ئەوانیش هاوکارمان نەبوون، گەڕەکی شێخ مەقسوود زیانێکی زۆری بەرکەوت، لە بەرخۆدانەکەدا گرانترین باجمان دا و جێپەنجەی خۆمان لەسەر مێژوو بەجێهێشت، ئازارێکی زۆرمان چەشت، بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنی بەرخۆدان، هەموو ئازارەکانمان لەبیر کرد.

 

"ئێمە لە تەنیشت شەڕڤانانمان وەستاوین"

ڕەحیمە جەلال عەلۆ، کە لە سەردەمی بەرخۆدانی شێخ مەقسوود خواردنی بۆ شەڕڤانان ئامادە دەکرد و شانبەشانی منداڵەکانی بەردەوام بوو لە بەرخۆدانی خۆی، وتی: کاتێک هێرشەکان ڕوویاندا، ئێمە لە گەڕەکەکە ماینەوە و لە ماڵەکانمان دەرنەچووین، لەو کاتەدا ڕۆڵەکانمان لە بەرەکانی پێشەوە دژی هێرشی چەتەکان شەڕیان دەکرد، بۆ ئەوەی پشتگیریان بکەین، ئێمە وەک دایکان بڕیارماندا خواردنیان بۆ ئامادە بکەین و لە تەنیشت شەڕڤانەکانمانەوە بوەستین، هەرگیز لە ماڵەکانمان نەماینەوە، هەمیشە دژی هێرشەکان ئامادە بووین بۆ هەرچییەک داوایان لێکردین، ئێمەش چارەسەری بریندارەکانمان دەکرد، شەڕڤانان هێزیان لە گەلەکەیان وەرگرت و شەڕیان کرد، ئێمە بە شێوەیەکی مەعنەوی لە تەنیشت شەڕڤانانمان بووین، بەهۆی سەختی هێرشەکانەوە، ئێمە نەمانتوانی پێداویستییەکانی ژیان بەدەست بهێنین، ئاردی پێویستمان نەبوو بۆ دروستکردنی نان، حکومەتی دیمەشقیش لەبری ئەوەی یارمەتیمان بدات، ڕێگری لێکردین، بۆیە ئێمە بە هێزی خۆمان بەرخۆدانمان دژی هێرشەکان کرد.

 

"لە بەرخۆداندا ئێمە خۆمان ڕێکخست"

دیجلە موراد، کە خەریکی کارکردن و ڕێکخستنی گەنجان و ژنان بوو لە بەرخۆدانی شێخ مەقسووددا، وتی: لە سەردەمی بەرخۆدانی شێخ مەقسووددا، ئیدارەی کار و چالاکییەکانی گەنجان بووم، ڕێکخستنی ژنان و گەنجانمان لە دژی هێرشەکان دەکرد، ئێمە پارێزگاریمان لە گەڕەک و خەڵکەکەی دەکرد شانبەشانی شەڕڤانان، تا ئەو کاتەی توانیمان وەک ژنە گەنجەکان بەردەوام بووین لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان، تا ئەم ساتەش بەردەوامین لە بەرخۆدانمان لە شێخ مەقسوود لە دژی هەموو جۆرە وێرانکارییەک و هەرگیز شوێنی خۆمان بەجێناهێڵین، ئێمە بەڵێنمان بە خوێنی پاکڕەوان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ داوە کە دەستبەرداری خاکەکەمان نابین و ناهێڵین دوژمن لە شوێنی خۆمان نیشتەجێ بێت، سەرەڕای گەمارۆدانی ئێستا، بەردەوامین لە بەرخۆدانمان.