داوای هاوکاری بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانی ئۆکراینا دەکرێت

پڕۆژە یاسایەک کە داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکات بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ئۆکراینی کە لە کاتی جەنگی ئۆکراینا و ڕوسیادا ونبوون، لەلایەن ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپاوە پەسەندکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

پڕۆژە یاسایەک کە داوای هاوکاری نێودەوڵه تی دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو منداڵانەی که له ماوەی شەڕی نێوان ئۆکرایناو ڕووسیادا ونبوون، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی ئەوروپا "MPKE" پەسەند کرا.

 

پڕۆژە یاساکە داوای دەستوەردانی دەستبەجێ دەکات لە چارەنووسی ئەو کەسانەی بەزۆر ئاوارە بوون لە کاتی جەنگی ئۆکراینا و ڕوسیادا و هەروەها منداڵە ونبووەکانی ئۆکراینا کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕوسیا بوون یان لە ڕوسیا و بیلاڕوسەوە گواستراونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو منداڵان لە ئۆکراینا سوود لەو ماف و ئازادییانە وەردەگرن کە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا مسۆگەرکراون، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هاوکاری ئۆکراینا بکەن بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانی ئۆکراینا و گەڕاندنەوەی ماڵەکانیان.

 

زیاتر لە ١٩ هەزار منداڵی ئۆکراینی بێسەروشوێنن

بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی ئۆکراینا، لە کۆی ١٩ هەزارو ٥٤٦ منداڵی ونبووی ئۆکراینی، تەنها ٣٨٨یان گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان، ئۆلینا زلێنسکا، هاوسەری سەرۆکی ئۆکراینا هیوای خواست ڕوسیا ناچار بکرێت زانیاری دەربارەی ناو و شوێنی ئەو منداڵانە بدات.