مایکرۆپلاستیک کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵان هەیە

ئەو پارچە بچووکانەی پلاستیکەکان کە لە یارییە پلاستیکی و شووشەکانی منداڵان دەمێننەوە، دەتوانن مەترسی تووشبوونیان بە تێکچوونی تەندروستی جۆراوجۆر دروست بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

مایکرۆپلاستیکەکان لە یاری منداڵان کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی لە منداڵان گەشەپێدەدەن، ئەم ماددە کیمیاییانە پەیوەندییان بە کێشەی تەندروستی جۆراوجۆرەوە هەیە وەکو زاوزێ و قەڵەوی، کێشەی ئەندامەکان، تەنانەت دواکەوتنی گەشەکردنی منداڵیش.

 

مایکرۆپلاستیک، ئەو پارچە بچووکانەی پلاستیک کە قەبارەیان کەمترە لە ٥ ملیمەتر، دەبنە مەترسی نەک تەنها بۆ سەر ژینگە و دەوروبەر بەڵکو بۆ تەندروستی منداڵان و پێگەیشتووانیش کێشەی تەندروستی درووست دەکەن.

 

مایکرۆپلاستیکەکان کە لە شووشەی پلاستیکی، دەفر، پاکەتی چپس، پەڕۆی یەکجار بەکارهێنراوەوە سەرچاوە دەگرن، دەچنە ناو جەستەی مرۆڤەوە، هەروەها ئەم تەنۆلکانە لە زەریاکان، ڕووبارەکان، خاکەکان و تەنانەت لە هەوای هەناسەدانیشدا دەبینرێن.

 

منداڵانی بچووک مەترسی خواردنی مایکرۆپلاستیکیان زیاترە، چونکە زۆرجار ئەو شتانەی ڕۆژانە بەکاردەهێنرێن دەیخەنە ناو دەمیانەوە، مایکرۆپلاستیک دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی هەرس، هەوکردن و تێکدانی مژینی ماددە خۆراکیەکان، هەروەها دەبنە هۆی دواکەوتنی گەشەکردن لە منداڵان، ڕێگەی خۆیان بۆ گەشەکردنی کۆرپەلە بکەنەوە، گرنگە ڕێگری بکەیت لە بەرکەوتنت بە مایکرۆپلاستیک و دوور بکەویتەوە لە هەر جۆرە پاکەتێکی پلاستیکی و شووشە.

 

ڕاستییەکی ناسراوە کە قەڵەوی هۆکاری هەموو نەخۆشیەکانە و بووەتە پەتایەک لە هیندستان، قەڵەوی کاریگەری لەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستە دەبێت، جگە لەوەش، هەروەها تووشی شۆک دەبیت کاتێک بزانیت ئێمە مایکرۆپلاستیک تەنها بە خواردن و خواردنەوە و هەناسەدان وەردەگرین.

 

بەپێی توێژینەوە جۆراوجۆرەکان، دایکان دەتوانن مایکرۆپلاستیک لە ڕێگەی منداڵدانەوە بگوازنەوە بۆ کۆرپەلەیەکی گەشەسەندوو، ئەم ماددە کیمیاییانە زیانێکی گەورە بە تەندروستی منداڵەکان دەگەیەنن، بەم شێوەیە، پێویستە دایک و باوکەکان ئاگاداربن کاتێک باس لە تەندروستی منداڵەکەیان دەکرێت.

 

گرنگە دایکان و باوکان دوور بکەونەوە لە پاکەت و بەستەری پلاستیکی، هەروەها دەبێت یاری پلاستیکی بە منداڵەکانیان نەدەن بۆ ئەوەی یاری بکەن، دایک و باوک دەبێت هەوڵبدەن کە بەرکەوتن بەو مایکرۆپلاستیکانەی کە لە بەرهەمەکان و لە ژینگەدا هەن، و ئەو ماددە کیمیاییە ژەهراویانەی پەیوەستن بەوانەوە سنووردار بکەن.

 

پزیشکان ڕێنمای دەدەن کە بەرهەمی خۆراکی بە پاکەتێکی پلاستیکیەوە نەدەن بە منداڵەکانیان، شوشە لە بری پلاستیک بۆ شیردان بە منداڵ بەکاربهێندرێت، یاری و کەلوپەلی پلاستیکی نەدرێت بەو منداڵانەی کە دەیخەنە ناو دەمیانەوە، هەرچەندە، دەتوانیت ڕێگەیان پێبدەیت ئەو یاریانە بەکاربهێنن کە لە دار درووستکراون.